پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه ڕۆژانه یه‌كه مه‌شقییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات .
ئه‌و تیپه به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌كات كه بڕیاره مانگی ئاینده كاروانی یارییه‌كانی بكه‌وێته ڕێ و تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه بلیتی گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق ببڕێت .