پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی پارا ئۆڵۆمپی له شاری سلێمانی و به‌به‌شداری 21 یانه‌ی كوردستان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستانی ئه‌نجام دا بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان .
یارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تیم بۆ جۆری كاتا و كۆمیته بوو ، تێیداو تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌و پله‌ی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و پله‌ی سێهه‌م بۆ یانه‌ی بازیان بوو .
له پاش كۆتاهاتنی ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه جامی دووه‌م و میدالیاكان پێشكه‌ش به سه‌ركه‌وتوانی پێشمه‌رگه و تیمی كاراتێی یانه‌كه كرا .
توانا سه‌عیدی كارگێڕی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌یان به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، 21 یانه‌ی به‌هێزی كوردستان به‌شداریان كردوو له نێویاندا یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به تیمێكی لاو كه ته‌نیا یاریزانی ئاستی پێشكه‌وتوانی شڤان عوسمان بوو كه خۆش به‌ختانه توانیمان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنین .
ناوبراو ووتیشی ، 21 و 22 ی مانگی داهاتوو به فه‌رمی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی كاراتێی ئێران ده‌كه‌ین كه شه‌ش ده‌وڵه‌ت تێیدا به‌شداره و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌بێته نوێنه‌ری عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .