پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كێبڕكێكانی پێنج یاریزانه‌كه‌ی شاری سلێمانی له خۆگرتووه بۆ ده‌ست نیشان كردنی دوو پاڵه‌وانی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ناوچه‌ی كوردستان و باكوری عێراق كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 24 تا 28 ی له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی خانزاد به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له ژێر چاودێری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق ده‌بێت و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ش بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل كه سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌و له هه‌مان كات جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراقه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌مان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پالاَوتنێكمان بۆ پێنج یاریزان ڕێك خستووه تا له كۆتایی دوو له یاریزانان بگه‌نه قۆناغی كۆتایی و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عێراق بكه‌ن كه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه جیاواز ده‌بێت و یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق سه‌رجه‌م شاره‌كانی دابه‌شی سه‌ر پێنج ناوچه كردووه كه ناوچه‌ی كوردستان بریتییه له شاره‌كانی سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆك و كه‌ركوك و دواتر یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ناوچه‌ی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن كه یارییه‌كانی له به‌رواری 24 بۆ 28 ی ئابی 2022 و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی خانزاد به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یاری شه‌تڕه‌نج زۆر به‌ره‌و پێش چووه و نه‌وه‌یه‌كی نوێ دێنه نێو گۆڕه‌پانی یارییه‌كه و قه‌لاَكان و سه‌ربازه‌كانی یه‌كدی داگیر ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشیه بۆ شه‌تڕه‌نجی عێراق كه ده‌توانین له ئاینده‌دا به ده‌یان یاریزان بنێرینه پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان .