له‌به‌ر مێشكت شیلك بخۆ




ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ خواردنی شیلك به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌وكردنی مێشك ده‌دات، مه‌ترسی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌.

تیمێكی پزیشكی له‌ زانكۆی" ڕاش" له‌ ویلایه‌تی ئه‌لینۆی ئه‌مه‌ریكی  داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 65 ساڵه‌، شلیك بخۆن ڕێژه‌ی‌ پرۆتینی" تاو" له‌ مێشكیاندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هۆكاره‌ بۆ زیاد بوونی و مه‌ترسی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر.

له‌ناو شیلكدا مادده‌ی‌ بیلانگۆنیدین هه‌یه‌ دژه‌ هه‌وكردنێكی چالاكه‌، جگه‌ له‌ شیلك له‌ناو "تور  و فاسۆلیا و هه‌ڵوژه‌" شدا هه‌یه‌ مێشكی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن له‌ زه‌هایمه‌ر پارێزراو ده‌كات.

دكتۆره‌" جولی شنایده‌ر" پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار سه‌رۆكی تیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" خواردنی شیلك له‌ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا ڕێژه‌ی‌ ده‌ردانی سایتۆكین كه‌مده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خانه‌ لاوازه‌كانی مێشك به‌رهه‌م ده‌هێنرێت"

كه‌مخه‌وی و سترێس و چونه‌ ته‌مه‌ن مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه‌.



PM:02:57:10/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌