ته‌ندروستی -
له كاتی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م، جه‌سته ئاماژه‌ی تایبه‌ت ده‌نێرێت و كه‌سه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی دروست ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م ناهێنێت كه به‌رپرسی كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شه‌كره‌ی خوێنه.
ڕێككردنه‌وه‌ی سیستمی خواردن یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای نه‌خۆشییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی شه‌كره‌ی خوێن به كۆنتڕۆڵی بمێنێته‌وه .
چای به‌یبوون یه‌كێكه له‌و جۆره چا سروشتیانه‌ی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌دات له گوڵی به‌یبوون دروست ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی گۆڤاری Nutrition بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه"ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی سێ كوپ له چای به‌یبوون یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌دات به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوه‌من" .