چەند گۆڕانکاریەک لە یاسای تۆپی بالە ئەنجام ئەدرێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

چەند گۆڕانکاریەک لە یاسای تۆپی بالە ئەنجام ئەدرێت کە بۆ یەکەم جار لە پاڵەوانێتی جیهانی گەلان جێ بەجێ دەکرێ کە ئەم گۆڕانکاریانە لەخۆ دەگرێت  ..

1-لە هەر گێمێکی یاری تەنها یەک کاتی دابڕاوی ئاسایی جێ بەجێ دەکرێ کە ماوەکەی  30 سانیەیە بۆ هەر گێمێک ..

2-  پێدانی یەک کاتی دابڕاوی هونەری لەخاڵی 12 بۆ هەرگێمێک لە گێمەکانی 1 تا 4 ..

3-گۆڕینی شوێنی هەردوو تیپ لە پشتی ناوبژیوانی،یەکەم جێ بەجێ دەکرێ ..

4-زیاد کردنی ناوبژیوانی یەدەگ ( احتیاگ) وە هاوکاری کردنی ڕاهێنەران لەکاتی ڤیدیۆ ( چەلەنج ) بۆچاودێری جوڵەی یاریزانان لەناوچەی یەدەگ و لەش گەرم کردن ، وە فۆکسی هەردوو ناوبژیوانی یەکەم و دووەم لە کاتی یاری دا .

5-دانانی کات ژمێرێک بۆ چاودێری کردنی ئاڵوگۆڕی سێرف لەسەرەتای ئاڵوگۆر تا چرکەی 16 ..

6-دانەنانی چاودێری هێل بەردەوام دەبێت .

7-گۆڕینی لاکانی یاریگا ئەنجام نادرێ کەلە سەرەتا بە هۆی تیروپشک دیاری کرا ، وە لە گێمی پێنجەم و یەک لا کەرەوە بەهەمان شێوە تەنها تیرو پشک بۆ سێرف دەکرێ .

8- ڕێگەدان بەچونە ژورەوەی تیپەکان بۆناو یاریگا ( ئەگەر حەزیان کرد ) پێش تەواو بونی کاتی دابڕاوی هونەری ئاسایە .

9- ڕێگەدان بەچونە ژورەوەی هەردوو تیپ ( ئەگەر ئارەزویان کرد ) تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی کاتی دابڕاوی هونەری لەخاڵی ( 12 ) بەمەرجێ چالاکی یەکی نمایشی هەبێت .

                         بە هیوای سودبینین 
                            ‌ م . محمد غریب 
                   ناوبژیوانی خولی نایابی عێراق
             ماجستێر لە یاساو ناوبژیوانی یاری تۆی بالە 
مامۆستای کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زاستی وەرزشی  ‌                           زانکۆی سلێمانی .


PM:03:16:06/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 2564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌