كورد رۆژی وەرزشی نیشتیمانی هەیە؟!



زاگرۆس نانەكەلی -

رێكەوتی 6/ 4هەموو ساڵێك رۆژی وەرزشی نیشتیمانیە لەپێناو گەشە پێدان وئاشتی،بێگومان ئەم بڕیارە لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە دانیشتنی گشتی (96) لە رێكەوتی 23/8/2013 دەرچوو كە ببێتە رۆژی وەرزشی نیشتیمانی لەپێناو گەشە پێدان وئاشتی،كەچی ئێمەی كورد  تا ئێستا نازانین بەشێوەیەكی ئەكادیمی رۆژێك دەستنیشان بكەین وئێمەش وەك گەلانی جیهان ساڵانە بۆ ئەم بۆنەیە بەشكۆیی بكەینەوە.

لەوانیە تەنها بیر لە وەرزشەكە وپێشبڕكێ وخەڵات وپاڵەوان ودیاری و ئازایەتی و خودی خۆت بكەیەوە،رۆژی وەرزشی نیشتیمانی  سەرەتا با بە ووتەیەكی تۆماس كارلین دەست پێ بكەین كەدەڵێت: هەر كەسێ تەندروستی باش بێت هیوایەكی باشی هەیە،هەر كەسێ هیوای باش بێت هەموو شتێكی هەیە،لەزۆربەی وڵاتان رۆژی وەرزش پشوی فەڕمییە،هەندێك بەچەند وەرزشێك یادەكە دەكەنەوە بۆ رێنمای وەرزشی بۆ تەندروستی ولەش ساغی و لەش رێكی،چونكە بەهۆی نا تەندروستی وخاوی لەجەستە بە گوێرەی راپۆرتی (نەتەوە یەكگرتووەكان) ساڵانە نزیكەی (3،2) ملیۆن كەس گیان لەدەست دەدات،رۆژی وەرزش لە هەندێك وڵات لە وەرزی هاوین بەرێوە دەچێت،بەڵام بەهۆی گەرمی لە هەندێك وڵات لە وەرزی پایز یان بەهار بەرێوەدەچێت.

رۆژی وەرزش شێواز ونزیكبوونەوە و ئیتكێكی شارستانیە كە وڵاتە پێشكەتووەكان پەیڕەوی دەكەن بۆ بەرژەوەندی وڵات و هاووڵاتیان،ئەمەش لەپێناو هزر وئاگای باش وچالاكی جەستەیی،كە ئەمەش دەبێتە هۆكاری كەم بوونەوەی تووش بوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەكان،كەمرۆڤەكان تووشی كێشەی تەندروستی دەكات.

كورد رۆژی وەرزشی هەیە؟ زۆر بەسانایی نەخێر!،پێتان سەیر نەبێت،چونكە دووبارە دەگەڕێینەوە سەر یاسایی دەستكردی مرۆڤەكان،نەتەوە یەكگرتووەكان تائێستا رەوای بەتۆ نەبینوە وەك وڵات،كەواتە ناشكرێ تۆ رۆژی وەرزشی خۆت هەبێت ویاخود بەشداربی لەرۆژی وەرزشی نیشتمانی كە رێكەوتی 6-4هەموو ساڵێك بەرێوەدەچێت.

بەڵام كورد وەرزشی كردووە ویاخود وەرزشی هەیە؟ بەڵێ لەزۆربەی زۆری وڵاتان سەرزەوی كورد یەكەم و پێشەنگ بووە لە وەرزش ومێژووێكی زیندم لەبەر دەستە وئەمە بۆ كاتی خۆی!،بەڵام چۆن ئێمەش رۆژی وەرزشی نیشتمانی خۆمان بكەینەوە ویاخود چ رۆژێك دەستنیشان بكەین؟!

دووبارە دەبێت چاو بەمێژووی سوارچاكانی خۆمان لەچوارپارچەی لەتكراوی وڵاتدا بخشێنینەوە،ئینجا لەهەر پارچەیەك كە گیانی ورۆحی هەموومانە،بگەڕێین ولێكۆڵینەوە توێژینەوە و بەدواداچوون بكەین،بزانین چ وەرزشوانێكی كچ یاخود كوڕ،توانیویەتی لەكۆنترین مێژووی میللەتەكەمان ئەنجامێكی نێودەوڵەتی بەدەست هێنابێ،ئەم مێژووە بكرێـت بە رۆژی وەرزشی نیشتمانی،ئەگەرنا یەكەم كورد كەی ولەكوێ دەستی بەوەرزش كردووە یەكەمجار،لەوێ بكرێت بەو رۆژە،یانیش هەڵبژاردەكانی كوردستان جا هەر یارییەك بێت،كۆنترین هەڵبژاردەی كوردستان ولەكوردستانی گەورە چ هەڵبژاردەیەكە،ئەو مێژووە بكرێت بەرۆژی وەرزشی نیشتمانی،یانیش ئەنجامێكی مێژووی گرنگی یاریزانێك یاخود یانەیەك كە لەبۆنەیەكی نێودەوڵەتی جیهانی هەژاندبێت،بۆیە ئەوانە دەكرێت بكرێن بە بەرنامە و پلان بۆ ئایندە كاری لەسەر بكرێت.

بۆیە رۆژی وەرزشی نیشتیمانی پێشبڕكی و پاڵەوانیەتی و خەڵات و دیاری و ئاهەنگ و خۆنمایش كردن و خۆبەخاوەن و خۆدەرخستن و هەڵپەڕكێ نیە،رۆژی وەرزشی نیشتیمانی رۆژی كاركردن وكۆكردنەوەی تێكڕایی هاوڵاتیانە لە ژن و پیاو وپیر وگەنج ومناڵ وخاوەن پێداووویستی تایبەت  بۆ ئەوەی ئەم رۆژە هاوشێوەی گوڵ پڕكەن لە وەرزش ولەش ساغی و گیانی وەرزشی و خۆشەویستی و كاتی خۆش بەسەربردن و فێربوون بۆ ئەوەی نەوەكان بتوانن وەرزشییان خۆش بوێت و ئەنجامی بدەن،هەروەها تۆڕی تەبایی وخۆشەویستی وگیانی وەرزشی و پەیامی ئاشتی بە جیهان بڵاوبكەینەوە لە پێناو گەشەپێدان وئاشتی.



PM:03:53:06/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌