پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری به‌رده‌وامی هه‌یه و بۆ دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات .
تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و به به‌شداری سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه مه‌شقه‌كانی له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت له دووه‌م قۆناغی خوله‌كه ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 23 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 ده‌ست پێبكات .