ڤیدۆ : پاكتاوی‌ یاریه‌كه‌ : به‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ الحسێن پێشكه‌وتووه‌ پێشمه‌رگه‌كان ، پێشمه‌رگه‌ ئاسا له‌ لوتكه‌دان


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌م له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكردوو له‌و جه‌وله‌یه‌دا و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌ی‌ ، تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ پێشكه‌وتوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بونه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ الحسێن ی‌ شاری‌ به‌غداد .

یارییه‌كه‌ی‌ له‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌كی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 13 ی‌ نیسانی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ 5000 هه‌زار هانده‌ر به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ نمونه‌یی‌ ، دواجار كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ پاڵه‌وان توانیان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن یارییه‌كه‌یان كۆتایی‌ پێبهێنن و به‌ ئه‌نجامی‌ 2 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم سێ‌ خاڵی‌ گرنگی‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌م یان مسۆگه‌ر كردوو به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان كۆی‌ خاڵه‌كانیان بۆ 31 خاڵ زیاد كرد له‌ 15 یاری‌ دا .

پێشمه‌رگه‌ ، پێشمه‌رگه‌ ئاسا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی‌ بێچوه‌ شێر و تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی‌ توانیان به‌ هه‌گبه‌ی‌ پڕه‌وه‌ هه‌فته‌یه‌كی‌ زێڕین به‌ڕێبكه‌ن و ئاهه‌نگی‌ سه‌ركه‌وتن بگێڕن .



PM:08:50:13/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 3132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌