بیلال مه‌ولود سكرتێری یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی توانیان به ئاستێكی به‌رز له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق ببینرێن و وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به هاوكاری دارایی و له‌سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی هاوكاری تیمی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی كردوو هه‌روه‌ك پیرۆزبایی لێ‌كردن بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كانه‌ی كه له پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كان توانیان به‌ده‌ستی بهێنن و ناوی سلێمانی له لوتكه بهێڵنه‌وه .
ئه‌مه‌و بیلال مه‌ولود سكرتێری یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی له په‌یامێكی ڤیدۆیدا وێڕایی پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سوپاسی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كات كه هاوكاری دارایی له‌سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی گه‌یانده شاندی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی .