پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یی نیشانداوه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیسكۆ ئالاركۆنی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی بێت بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامەی کۆرێرێ دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووه یانەی ریاڵ مەدرید رێگە بە رۆیشتنی ئیسکۆ دەدات، لە بەرامبەر بەدەستهێنانی 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی میلان له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا
ڕۆژنامه‌كه ئیتاڵییه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نها کێشەی بەردەم گواستنەوەی ئیسکۆ بۆ ئەیسی میلان بەرزی مووچەکەیەتی کە دەبێت رۆسۆنێری ساڵانە 6 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی ساڵانە بە ئیسکۆ بدات".
ئیسکۆ 336 یاری فەرمی بەدرێسی ریال مەدریدەوە ئەنجامداوە، بەشداربووە لە بەدەستهێنانی 4 چامپیۆنزلیگ، 4 جامی جیهانی و دوو لالیگا و یەک نازناوی جامی شا.