پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی یانه‌كانی عێراق له ئێستادا و به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق .
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانی عێراق به‌شداری ئه‌و پالاَوتنه به‌هێزه ده‌كه‌ن كه له شاری به‌غداد و له ڕۆژانی 24 و 25 / 12 / 2020 به‌ڕێوه ده‌چێت و كچانی یانه‌كانی عێراق تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌و به‌ڵێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستادا و ڕۆژانه یه‌كه مه‌شقییه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌ر چوار كیژه یاریزان ( ئه‌وین ، ئه‌ژین ، مینا و ئه‌سما ) به‌شداری له مه‌شقه‌كان ده‌كه‌ن و به‌شدار ده‌بن له پالاَوتنه پڕ ململانێكه‌ی عێراق كه كچانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی تێدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان .