گوڵزار فه‌ره‌ج -
ھەموومان كۆكین لەسەر ئەوەی كە وەرزش بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و مێشك و پێستمان زۆر گرنگه ، بەڵام بەشێكمان پێوەی پابەند نابین بەتایبەتی ئێمەی ئافرەتان ھۆكارەكەشی سەرقاڵبونمانە بە ئیش و كاری ناوماڵ و رانەھاتنی لەشمان لەسەر وەرزشكردن بەبەردەوامی ، بۆ تەندروست بوون و گرنگی دان بەلەش و لاڕو شتێدار كردن و جوانی پیست و دوركەوتنەوە لە ھەموو جۆرەكانی میكیاژ و بابەتەكانی بێگومان گەر بەرێگەی وەرزشی مەساج كردن بۆ روخساڕمان و خواردنی بڕی ئاوی پێویست لەكاتی وەرزشدا و خواردنی بڕێكی باش میوە دوای وەرزش جێگڕەوەیەكی باش دەبێت لە جێی بابەتی خۆرازاندنەوە و مه‌یكه‌پ كردن چونكە وەرزشكردن لەسەدا نەوەتی پێویستی لەش فەراھەم دێنێت بۆ تەندروستی لەش و ڕوخسار‌و وه له ڕِووی لایەنی دەرونیشەوە .
نوێكاری كردن لەوەرزشدا وەك قورسایی بەرزكردنەوەو مەلە كردن و پایسكیل لێخورین ئەمانەش وەرزش و چالاكیەكی وەرزشی گرنگە كەڕێگەیەكی باشە بۆ وەرزشكردنمان و دورمان ئەخاتەوە له بەكارھێنانی بەردەوامی بابەتی جوانكاڕی ، زۆربەی ئافرەتان ڕێگەی جیاواز دەگرنە بەر بۆ جوانبونیان ، بەڵام ھەندێك لەم ڕێگایانە زیانبەخشە و ھەندێكیشیان تێچووی زۆری دەوێ لە رووی داراییەوە .
خەڵكانی ئێستا لە بیستەكان و سییەكانی تەمەنیان بەشێوەیەكی بەر چاو توشی ئەو نوخۆشیانە دەبن كەجاران دەگوترا نەخۆشی كەسانی بەتەمەنن ئەویش ھەر لەبەر ھۆكاری دوركەوتنەوەیە لە وەرزش و خۆ فەرامۆش كردن و زیاتر گرنگی دانە بە خۆ ڕازاندنه‌وه و بەكارھێنانی بابەتی جوانكاری كە زۆڕبەیان لە مادەی كیمیای دروست دەكڕین و دواتر زیانێكی زۆر دەگەیەنێت بە پێست روخسارمان .
هه‌ر بۆیه بۆ ئێمه‌ی خانم گرنگه گرنگی به ژیانی ڕۆژانه‌مان بده‌ین له ڕێگه‌ی وه‌رزشكردنه‌وه تا دووربین له زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مڕۆ و به گه‌نجی هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته‌مان كه ئه‌وه‌ش زانست و ته‌ندروستی سه‌لماندوویانه كه وه‌رزشكردن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ته‌ندروست جه‌سته‌مان به گه‌نجی دێڵێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵچوونی ته‌مه‌نمان .