پێشمهرگه سپۆرت -
ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی بە دەستهێنا و بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یانەی ئەتلەتیك بیلباوی بردەوە.
لە یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سان مامێس بووە میوانی یانەی ئەتلەتیك بیلباو ، تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتاییهات .
تایمی دووەمی یارییەكە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵی زۆریدا گۆڵ تۆماربكات و تا ئەوەی لەخولەكی 73 ڕامۆس بە لێدانی سزا گۆڵی بردنەوەی تۆماركرد و كۆی گۆڵەكانی كردە 10 گۆڵ لە وەرزی ئەمساڵدا.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ڕیاڵ مەدرید بووە 77 خاڵ و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی كاتی كردە حەوت خاڵ .