پێشمهرگه سپۆرت -
خافێر زانێتی ئیتاڵی وجێگری سەرۆكی یانەی ئینتەرمیلان باس لە داهاتووی لاوتارۆ مارتینێز دەكات وهەواڵێكی ناخۆش دەداتە هاندەرانی بەرشەلۆنە .
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ پێگەی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی زانێتی وتی: لە ئێستادا بیرمان لای بازاڕی گواستنەوە نیە ، لە ئێستادا تەندروستی وتێپەڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامانجی هەموانە .
سەبارەت بە داهاتووی لاوتارۆ مارتینێز زانێتی وتی: لاوتارۆ لە ئینتەرمیلان زۆر خۆشحاڵە و ئەزانی چەندێ گرنگە بۆ تیپەكە و ئێمەش متمانەمان بە تواناكانی هەیە وداهاتووی لەگەڵ ئینتەردایە .