پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری كه‌ربه‌لا و له ڕۆژانی 1 و 2 ی ئایاری 2025 ، یه‌كێتی كاراتێی عێراق به هه‌ماهه‌نگی لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له‌و شاره پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق بۆ هه‌ردوو جۆری یارییه‌كانی كاتا و كۆمێته به‌ڕێوه ده‌بات .
ئه‌مه‌و له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كات و ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ ئه‌نجام كردووه ، هه‌روه‌ك توانا سه‌عید كارگێڕی تیمه‌كه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، ماوه‌یه‌كی باشیان له‌به‌رده‌م بووه بۆ ئاماده‌كاری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن به‌و یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتوو لاوانه‌وه .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ ئاسته‌كانی 14 ، 15 ، 16 ، 17 ، خوار 21 و ساڵ و پێشكه‌وتوانی كوڕان له هه‌ردوو جۆری یارییه‌كانی كاتا و كۆمێته ده‌بێت .
جێگه‌ی باسه ، تیمی پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ولاَتی ڕوسیا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی كراوه‌ی شاری نۆڤا سبریسك كردوو توانیان به به‌ده‌ست هێنانی دوو میدالیا له پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌م ، عێراق له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی ولاَتانی به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتییه جێگیر بكه‌ن .