پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێهه‌م و میدالیای بڕۆنز له پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی ولاَتانی ئاسیا و له پاش گه‌یشتنه‌وه‌یان به شاری سلێمانی پێشوازی له زوبێر صاڵح - ی پاڵه‌وان و بڵند مه‌حمودی ڕاهێنه‌ری كرا .
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 2 ی ئایاری 2025 و له نێو باخچه‌ی بۆنه‌كان له پاركی ئازادی و به ئاماده بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حسن سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه ، جه‌مال عه‌لی سكرتێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق لقی سلێمانی ، ئیسماعیل محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆكسێنی سلێمانی و هاوكار ڕەشید نوێنه‌ری بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و وه‌رزشكاران پێشوازی كرا له پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی بۆكسێنی عێراق ، زوبێر صاڵح كه توانی له پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی ولاَتانی ئاسیا و له دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز پله‌ی سێهه‌م و میدالیای بڕۆنز به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌و مه‌راسیمه قه‌شه‌نگه وه‌رزشییه‌دا ویِڕای پێشكه‌ش كردنی چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی ، م ، شێرزاد محه‌مه‌د حسن سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه به ناوی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگیِڕی یانه‌وه پیرۆزبایی له زوبێر صاڵح ی پاڵه‌وان كرد كه توانی ناوی كوردستان له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی ولاَتانی ئاسیا گه‌شاوه‌تر بكات كه وه‌ك یاریزانێكی شاری سلێمانی و كوردستان و یانه‌كه‌یان ئه‌و ئه‌نجامه به‌رچاوه‌ی له نێو ده‌یان پاڵه‌وان به‌ده‌ست هێنا .
سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه گرنگی به زۆرێك له یارییه‌كان ده‌دات و یاریزانه لاوه‌كان فه‌رامۆش ناكات و له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت ده‌یان پاڵه‌وانی شاری سلێمانی بگه‌یه‌نینه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق له یارییه جۆراو جۆره‌كاندا و نمونه‌ش زوبێر صاڵح ی پاڵه‌وانه كه به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی ئه‌و ئه‌نجامه به‌رچاوه ئاسیاییه به‌ده‌ست بهێنێت .