پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كاراتێی ولاَتی ڕوسیا كه یارییه‌كانی له شاری نۆڤا سبریسك به‌ڕێوه چوو یانه‌ی پێشمه‌رگه قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ، مسته‌ر ڕۆمان ، ه‌رپرسی پاڵه‌وانێتیه‌كه و مسته‌ر پاك -ی سه‌رۆكی كاراتێی هه‌رێمی نۆڤا سریسك كرد .
ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رۆك شاندی تیمی كاراتێی یانه‌كه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی به‌شداریمان له‌و پاڵه‌وانێتیه كرد كه میواندارییه‌كی به‌رز كراین وه دواتر و له‌و میوانداریه‌دا به‌نده به نوێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌مان قه‌ڵغانی ڕێزلێنانمان به‌خشییه هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی پاڵه‌وانێتیه‌كه و به‌رپرسی كاراتێی هه‌رێمی نۆڤا سبریسك ، ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كانی دا ووتی ، هه‌ر له‌و میوانداریه‌دا و به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ڤیدۆ كاڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی یه‌كێتی كاراتێی ڕوسیا و به‌ڕێزان مسته‌ر ڕۆمان و مسته‌ر پاك كرد بۆ داوه‌ت كردنی شاندی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك به فه‌رمیش داوه‌ت كران تا سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن .
ئه‌رسه‌لان ووتیشی به‌نده سه‌رپشك كرام له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه بۆ بانگێشت كردن و داوه‌ت كردنی تیمی كاراتێی ئه‌و ولاَتانه‌ی كه به‌شدار بوون له‌وانه هه‌ریه‌ك له ولاَتانی ( ڕوسیا ، ئازه‌ر باینجان ، بیلا ڕوسیا ، ئه‌رمینیا ، ئێران ، ئيمارات و توركیا ) كه ڕه‌زامه‌ندیان پیشان دا له سه‌ردانیكردنی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌نجام دانی كه‌مپی هاوشی مه‌شقی و پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه .
هه‌روه‌ك مورادی ئاماژه‌ی پێدا كه له یه‌كه‌م جار و به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ی ڕوسیا كه وه‌رزی ڕابردوو ئه‌نجام درا یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌یتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت به‌لاَم خۆش به‌ه‌ختانه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا توانیمان دوو میدالیا به‌ده‌ست بهێنین كه پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌م بوون و به‌و ئه‌نجامانه‌ش له پله به‌ندی ولاَتان عێراق له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جێگیر بوو .
ئه‌رسه‌لان مورادی ئه‌و ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنانه‌ی بۆ یه‌ك ده‌ستی ڕاهێنه‌ران گه‌ڕانده‌وه و ووتی ، ئێمه وه‌ك به‌شی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه چه‌ندین ڕاهێنه‌ر له چه‌ندین ئاستی جیاوازدا یاریزانمان گه‌یاندۆته ئاستێك كه ئه‌مرۆ به هاوكاری هه‌موو ڕاهێنه‌ران یاریزانانمان به شانازییه‌وه له پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن و ئاستێكی هونه‌ری به‌رز پیشان ده‌ده‌ن .
دواجار ڕاهێنه‌ری كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزباییه‌كانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن - ی سكرتێری یانه‌كه و كۆڵنه‌ده‌ر كه‌ریم ی سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتێی كوردستان و د ، عادل عیدان ی سه‌رۆكی كاراتێی عێراقی به‌رز نرخاند كه پیرۆزباییان ئاراسته كردوون هه‌روه‌ك سوپاسی تایبه‌تی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد كه پاڵپشتیان كردوون .