پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری نۆڤا سبریسك له ولاَتی ڕوسیا و له دوا ڕۆژی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كاراتێی ئه‌و ولاَته چه‌ندین یاری به‌هێز له كێشه جیاوازه‌كان به‌ڕێوه چوون كه تێیداو تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌شدار توانی دوای كێبڕكێكان میدالیایه‌كی بڕۆنز به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی یاریزانانیان و ڕیزبه‌ندی ولاَتی عێراق ، ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ دووه‌م جاره به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه نێو ده‌وڵه‌تییه ده‌كات كه خۆش به‌ختانه توانیمان دووباره مێژوویه‌كی زێڕین تۆمار بكه‌ین ئه‌وه‌ش دوای به‌ده‌ست هێنانی دوو میدالیا له كێشه‌كانی - 84 كغم ی كوڕان و - 60 كغم دا .
هه‌روه‌ك ئه‌رسه‌لان ئاماژه‌ی پێدا كه دوا میدالیایان ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 27 ی نیسان به‌ده‌ست هاتووه ئه‌وه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كانی ڕێباز حه‌كیم ی یاریزانیان و به‌ده‌ست هێنانی میدالیای بڕۆنز ، هه‌روه‌ك ووتیشی له ڕۆژی پێشوو كه دووه‌م رۆژی یارییه‌كان بوو مه‌به‌ست فایه‌ق به میدالیای زیو شاد بوو كه به‌و ئه‌نجامه‌شمان و به دوو میدالیا ناوی عێراق مان له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جێگیر كرد كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و ده‌ست كه‌وتێكی مێژووی وه‌رزشی بۆ ولاَت .
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی مورادی ووتی ، ده‌مه‌وێت سوپاسی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان به‌ڕێز ، حاكم مه‌حمود بكه‌م كه هاوكارییه‌كی ته‌واوی كردین وه سوپاسی به‌ڕێز م ، شێرزاد محه‌مه‌د ی سكرتێری یانه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاڵپشت و هاوكارمان بوون .
ئه‌رسه‌لان سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كانی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ئه‌و یه‌ك ده‌سته پۆلاینه‌ی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران گه‌ڕانده‌وه كه شه‌و ڕۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك تا به خه‌ونی گه‌وره و گه‌وره‌تر شادبن .
دواجار ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌مان پاڵه‌وانێتی به دوو كیژه یاریزان به‌شدار بوون كه خاتوو چراخان جه‌عفه‌ر و خاتوو سانا سه‌ربه‌ست بوون و له دوا ڕۆژدا خاتوو سانا له كێشی - 68 كغم یاری كرد له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی ولاَتانی ئه‌وروپا و له‌و یاریه‌یدا توشی شكست هات و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و یاریزانه و گه‌یشتنی به فیناڵ كیژه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی میدالیای بڕۆنز سه‌رخست به‌لاَم چانس یاوه‌ری نه‌كردوو له میدالیا بێبه‌ش بوو .
جێگه‌ی باسه له‌م پاڵه‌واتێیه‌دا ڕوسیای ڕێكخه‌ر به پله‌ی یه‌كه‌م و ئێران دووه‌م و ئازه‌ر باینجان پله‌ی سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا .