پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای گه‌یشتنیان به شاری نۆڤا سبریسك ، شاندی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رسه‌لان مورادی له‌لایه‌ن مسته‌ر ئه‌لكسانده‌ر نوێنه‌ری یه‌كێتی كاراتێی ڕوسیا پێشوازی كران .
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆیندا و له شاری نۆڤا سبریسكه وه ، ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان له شاری سنه‌ی ڕۆژ هه‌لاَتی كوردستان كه‌مپێكی مه‌شقی هاوبه‌شی بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ئه‌نجام دا و دواتر و گه‌شتی ولاَتی ڕوسیا مان كردوو دوای گه‌یشتمان به شاری نۆڤا سبریسك له‌و ولاَته له‌لایه‌ن به‌ڕێز ، ئه‌لكسانده‌ر نوێنه‌ری یه‌كێتی كاراتێی ڕوسیا پێشوازیه‌كی گه‌رم كراین و پاشان و دوای دانیشتنمان له‌گه‌ڵ مسته‌ر ڕۆمان به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه كۆبوینه‌وه و له كۆبونه‌وه‌یه‌دا و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڕێز ، م شێرزاد محه‌مه‌د حسن سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی یه‌كێتی كاراتێی ڕوسیای كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له شاندی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرا‌و وه به فه‌رمی داوه‌تی شاندی كاراتێی ڕوسبای كرد كه سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن و میوانداریان بكه‌ن .
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا مسته‌ر ڕۆمان ستایشی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه بۆ دووه‌م جاره ڕێگه‌یه‌كی دوور ده‌بڕن و به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ده‌كه‌ن كه ولاَتی ڕوسیا ڕێكی ده‌خات و ئه‌وه‌شی بۆ گرنگی دان و به‌ره‌و پێشچوونی وه‌رزش گه‌ڕانده‌وه له یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی دا و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییه وه‌رزشیانه په‌ره بسێنێت و چالاكی وه‌رزشی زیاتر پێكه‌وه ئه‌نجام بده‌ن .
جێگه‌ی باسه بڕیاره له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا ، تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه چه‌ند كه‌مپێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و دواتر و له به‌رواری 25 بۆ 27 ی مانگی نیسان به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كاراتێی ڕوسیا بكه‌ن كه تیمی كاراتێی چه‌ندین ولاَت تێَیدا به‌شداری ده‌كه‌ن .