پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌كانی عێراق بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان له سه‌ر یاریگه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی به‌رده‌وامه و له پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 18 ی نیسانی 2025 و له دووه‌م ڕۆژی ڕكابه‌رییه‌كانی یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و له یاری 4 × 100 مه‌تر پۆسته‌ی كچان دوای ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز كچانی پێشمه‌رگه توانیان پله‌ی یه‌كه‌م له‌و یارییه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و دوای به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گرنگه ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له كیژه پاڵه‌وانه‌كان كردوو هیوای خواست به‌و وره به‌رزه‌وه ته‌واوی یارییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن .
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ووتیشی ، له‌م وه‌رزه‌دا له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌شداریمان كردووه ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ركه‌وتنی ئاستی یاریزانانمانه و ده‌بێته بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ ساڵی داهاتوومان .
دواجار حاكم مه‌حمود ، هه‌وڵ و ماندوو بوونی نزار ئه‌كره‌م - ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی هاوكاری به‌رز نرخاندوو ووتی ئێوه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شداریتان له دوو پاڵه‌وانێتی گه‌وره و به‌هێز كردووه كه یه‌كه‌میان له شاری ده‌وحه‌ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ و له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا كه توانیتان چه‌ندین میدالیا به‌ده‌ست بهێنن و دووه‌میان ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یه كه مێژوویه‌كه ئه‌نجامه‌كانتان له ده‌ست نه‌داوه و هه‌میشه له كێبڕكێ و ڕكابه‌ری بوون .