پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و له جه‌وله‌ی 25 ی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه ، كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی‌ی پێنج شه‌ممه 17 ی نیسانی 2025 و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی دا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، تیمی تۆپی پێی پێشكه‌ووتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداریان له یانه‌ی میسان كرد .
له‌و یارییه‌دا كه جیاواز بوو بۆ پێشمه‌رگه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و له خوله‌كی 4 ی نیوه‌ی یه‌كه‌م یادگار ئیبراهیمی یاریزان توانی یه‌كه‌م گۆڵ تۆمار بكات ، ئه‌مه‌و دوای شه‌ش خوله‌ك و له خوله‌كی 10 و به لێدانی په‌ناڵتی یاریزانی یانه‌ی میان ، محه‌مه‌د عه‌باس ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه .
له درێژه‌ی یارییه‌كه و له خوله‌كی 29 ، ئاریان جه‌وهه‌ری یاریزانی پێشمه‌رگه دووه‌م گۆڵی بۆ تیمه‌كه‌ی تۆمار كردوو هه‌ر له‌و نیوه‌یه‌دا و له خوله‌كی 37 محه‌مه‌د خه‌لیل گۆڵی سێهه‌م و دوا گۆڵی له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا تۆمار كردوو ئه‌نجام به 3-1 گۆڵ بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه بوو .
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یاری له نیوه‌ی دووه‌مدا ، یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون و له خوله‌كی 61 ، یادگار ئیبراهیم گۆڵی چواره‌می تۆمار كردوو له دوای 27 خوله‌ك و له خوله‌كی 88 میران محه‌مه‌د توانی گۆڵی پێنجه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌كان تۆمار بكات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كان به 5-1 گۆڵ توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 28 خاڵ له 25 یاری دا به‌رز كرده‌وه .