پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
كچانی پێشمه‌رگه دوا ئه‌نجامه‌كان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا به‌ده‌ست دێنن .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 10 ی نیسانی 2025 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سحیم بن حمد دوا یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا كه 23 یانه تێیدا به‌شدار بوو به‌ڕێوه چوو .
له ڕكابه‌ری و پێشبڕكێكانی ئه‌و ڕۆژه‌دا و له یاری یه‌ك باز ، نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د ، كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیو به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌رچی چاوان به‌هادین بوو له هه‌مان یاری به پله‌ی سێهه‌م هات و میدالیای بڕۆنزی له مل كرا .
ئه‌مه‌و له یاری حه‌وت ( سباعی ) به‌هار ئه‌حمه‌دی كیژه پاڵه‌وانی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه سه‌ركه‌وتنه‌كانی درێژه پێدا و پله‌ی سێهه‌می له یارییه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه .
جێگه‌ی باسه تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆی ئه‌و یاریانه‌ی به‌شداری كرد توانی ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنێت .
كه‌ژان یدالله - پله‌ی دووه‌م له پێشبڕكێكی 400 م به‌ربه‌ست .
چاوان ، نەورۆز ، کوردستان و کەژان - وه‌ك تیم - پله‌ی دووه‌م له پۆسته‌ی 4 × 100 م .
كوردستان به‌مۆ جه‌مال - پله‌ی دووه‌م له پێشبڕكێی 100 م به‌ربه‌ست .
نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د - پله‌ی یه‌كه‌م له یاری سێ باز .
چاوان به‌هادین - پله‌ی دووه‌م له یاری سێ باز .
لە ڕاکردنی ٤٠٠ م کیژە یاریزانی یانەی پێشمەرگە ، کەژان یداللە توانی بگاتە قۆناغی کۆتای پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا دوای ئەوەی ماوەکەی بە ٥٧٫٣٩ چرکە بڕی .