پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ و له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی ئاسیا و عێراق ، پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا ده‌ستی پێكرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 8 ی نیسانی 2025 و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و وه‌رزشی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌ستیان پێكرد كه بڕیاره یارییه‌كانی تا به‌رواری 15 ی مانگ بخایه‌نێت .
ئه‌مه‌و له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه یانزه ولاَت به‌شداره ، سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق هیوای خواست به‌شداران سه‌ركه‌وتوانه تا دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كان له ڕكابه‌ری بن چونكه ئه‌مه مێژوویه‌كی وه‌رزشی گرنگه بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان .
لای خۆشیه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل تۆفیق ئه‌ندام له یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتیه‌كه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، به سوپاسه‌وه به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سپۆنسه‌ری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه كه ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری گرنگی دانه به یارییه جۆراو جۆره‌كان ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه له كۆی 70 یاریزان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دوو یاریزان ده‌گاته پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان و هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوانی ڕكابه‌ری و یاری به‌هێز ده‌بین .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل كه سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌شه ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق وه‌ك هه‌میشه به یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بووه و له‌م پاڵه‌وانێتیه‌شدا هه‌ریه‌ك له یاریزانانمان ( ئاكار عه‌لی ، ئاریان عه‌لی ، ئه‌حمه‌د جه‌زا و كارین كه‌مال ) به نوێنه‌رایه‌تی عێراق له نێو ئه‌و ڕكابه‌ریه‌دان .