پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خزمه‌ت كردن به ژێر خانی وه‌رزشی و وه‌رزشكاران كه‌سانی دڵسۆز و به وه‌فای ده‌یه‌وێت .
پێشكه‌وتنی وه‌رزش هه‌وڵدان و كار‌و پلانی پێویسته و ئه‌وه‌ش به كه‌سانی خه‌مخۆر و له خۆبوردوو ده‌كرێت .
ئه‌مه‌و وته‌كانی هێمن غازی سه‌رۆكی ڕێكخراوی لاوانی سۆسیال دیمكراتی كورد بوو له مه‌راسیمی ڕێزلێنان و به‌خشینی قه‌ڵغان به به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 11 ی ئایاری 2024 و له نێو یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا ڕێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد به سه‌رۆكایه‌تی هێمن غازی سه‌رۆكی ڕێكخراو هونه‌ر ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕێكخراو و د ، ڕێباز ڕه‌مه‌زان به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان ، ژینه عه‌بدول ڕه‌حمان و دییه ته‌حسین به‌رپرسانی ڕاگه‌یاندن و به‌شی وه‌رزشی له‌لایه‌ن به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و وسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی كران .
له‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌دا و سه‌ره‌تا حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پیَشمه‌رگه وێڕایی به‌خێرهێنان له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد خۆش حاڵی خۆی پیشان دا كه كۆمه‌لێك له‌م گه‌نج و لاوه خوێن گه‌رمانه بوونه‌ته خه‌م خۆر و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان بكه‌ن و هه‌روه‌ك كورته باسێكی له‌سه‌ر مێژووی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ میوانان باسكرد .
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ڕێكخراوی ناوبراو سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وه‌ك ڕێكخراوی لاوانی سۆسیال دیمكراتی كورد له نزیكه‌وه چاودێری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كردووه و سه‌رسامن به‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه خزمه‌تێكی به‌رچاو به ژێر خانی وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ده‌ره‌وه‌دا و پێزانیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ش ، ئه‌مه‌و له پای ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه ووتی ، كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێو یاریگه‌كان و به شێوه‌ی مه‌یدانی له ناو دڵی هانه‌ده‌ران و هه‌واداران و وه‌رزشكاراندان و ئه‌و خزمه‌ته‌ی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌دی به‌رز نرخاندوو له پای ئه‌و دڵسۆزی و ئه‌مه‌كه‌ی قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی ڕێكخراوه‌كه‌یانی پێشكه‌ش كرد .
هه‌ر له په‌ڕاوێزی ئه‌و سه‌ردانه‌یان تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پیَشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه كه له خولی عێراق دا توانیویانه ئاشتێكی به‌رز پیشان بده‌ن و ئه‌و نه‌وه‌یه‌یان به داهاتووی ولاَت له قه‌ڵه‌مدا و وتیان گه‌ر پاڵپشتی ئه‌و چینه بكرێت داهاتوو ڕۆشن ده‌بێت و ژێر خان و بناغه‌یه‌كی پته‌وی وه‌رزشی داده‌نێین .
له كۆتایشدا به پێشكه‌ش كردنی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی ڕێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد به تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاران كۆتایی به‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌ی ڕێكخراوه‌كه هات .