یانه‌ی‌ تیجاره‌ قه‌ڵغانی‌ ڕێزلێنان ده‌به‌خشنه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ پای‌ هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ تیم و یانه‌ جیاوازه‌كانی‌ كوردستان و عێراق و له‌ نێویاندا یانه‌ی‌ تیجاره‌ی‌ به‌غداد ، یانه‌ی‌ ناوبراو قه‌ڵغانی‌ ڕێزلێنان ده‌به‌خشنه‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ 

دوای‌ ئه‌نجام دانی‌ كه‌مپێكی‌ مه‌شقی‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ و ئه‌نجام دانی‌ یاری‌ دۆستانه‌ له‌به‌رامبه‌ر تیمی‌ سێبه‌ری‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌مه‌به‌ستی‌ ئاراسته‌ كردنی‌ سوپاس و پێزانینی‌ یانه‌كه‌یان به‌ڕێز حسێن حیدر سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ یه‌كه‌می‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ تیجاره‌ قه‌ڵغانی‌ ڕێزلێنانی‌ یانه‌كه‌یانی‌ به‌خشییه‌ وسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ و سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ .

ئه‌مه‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ تیجاره‌ پێزانینی‌ به‌ڕێز حیده‌ر نوری‌ الكرعاوی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌یانی‌ گه‌یانده‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پای‌ هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ یانه‌كه‌یان و ئه‌و خزمه‌ته‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخاند له‌ دابین كردنی‌ یاریگه‌ و ته‌واوی‌ هاوكارییه‌كانی‌ یانه‌كه‌یان بۆیان .

پاشان وسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتی‌ ، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ جیاوازی‌ له‌ نێوان یانه‌كان ناكات و ده‌مانه‌وێت هه‌مووان به‌ یه‌ك ده‌ست وه‌رزشی‌ ولاَت به‌ره‌و پێش ببه‌ین .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ وته‌یه‌كی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ به‌ بیر دێنینه‌وه‌ كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ هی‌ هه‌مووانه‌ و بۆ هه‌مووانه‌ و ده‌رگامان كراوه‌یه‌ بۆ ته‌واوی‌ چالاكییه‌ جۆراو جۆره‌كان له‌ وه‌رزشه‌ جیاوازه‌كان و بۆ داهاتووش به‌ هه‌مان گیانی‌ وه‌رزشیییه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین .


PM:10:09:27/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌