حاكم مه‌حمود ،ستایشی‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌رانی‌ فێرگه‌ و تیمی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ دوای‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ له‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق پیشان یانداوه‌ و توانیویانه‌ ڕكابه‌ربن له‌ یارییه‌كاندا ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پاش یارییه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ زاخۆ كه‌ به‌ سودی‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان به‌ ئه‌نجامی‌ 4 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم كۆتایی‌ هات ، ستایشی‌  ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی‌ تیمه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ توانیان له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ یه‌كه‌م جاریانه‌ به‌شداری‌ له‌ ڕكابه‌رییه‌كی‌ وا به‌هێز ده‌كه‌ن ئاستێكی‌ به‌رز پیشان بده‌ن و ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ریان هه‌بێت .

هه‌روه‌ك به‌ ناوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌وه‌ پاڵپشتی‌ بۆ دوپات كردنه‌وه‌ و هیوای‌ خواست له‌ یارییه‌كانی‌ داهاتوویاندا سه‌ركه‌وتوبن و له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ به‌رده‌وامبن .

دواجار حاكم مه‌حمود ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆته‌ پێگه‌ و قوتابخانه‌ی‌ پێگه‌یاندنی‌ چه‌ندین یاریزانی‌ ئاست به‌رز و بۆ داهاتووش ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ ده‌یان بینین ده‌توانین پشتیان پێببه‌ستین بۆ ئاسته‌كانی‌ لاوان و پێشكه‌وتوان .


PM:03:43:28/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌