پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له شاری به‌سره بووه میوانی یانه‌ی غاز و له یارییه‌كی ماراسۆنیدا توانی دوو خاڵی گرنگی لێوه‌ربگرێت .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 9 / 3 / 2019 و له نێو هۆڵی ئۆڵۆمپی له شاری به‌سره تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوونه میوانی تیپی باله‌ی یانه‌ی غاز ، له‌و یارییه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان له یارییه‌كی ماراسۆنی به‌هێزدا و به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كۆی چوار یاری توانی 8 خاڵ كۆبكاته‌وه .