پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی چاره‌سه‌ری كێشه وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانی تاوتوێ ده‌كه‌ن .
به بانگێشت نامه‌یه‌كی فه‌رمی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 8 ی ئایاری 2024 گه‌یشته شاری به‌غداد .
له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و له نێو باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی د ، عه‌قیل مفتن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له پێشوازی جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌دا بوو .
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی ئامانجی بووه كه له نزیكه‌وه بار‌و دۆخی یانه‌ی وه‌رزشی پپێشمه‌رگه و وه‌رزشی شاری سلێمانی بزانێت كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یانه‌یه‌كی دیاری وه‌رزشی نێو گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق ه ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌و دیداره فه‌رمییه‌ی به هه‌ل زانی كه به شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌سه‌رجه‌م كه‌م و كوڕییه‌كانی وه‌رزشی شاری سلێمانی بكات و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش یه‌كێك بوو له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا .
له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت حاكم مه‌حمود به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه دوای ئه‌م دیداره‌مان سه‌رۆكی نوێی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق مان پڕ زانیاری كرد ده‌رباره‌ی بارودۆخی چه‌ق به‌ستوی وه‌رزشی شاری سلێمانی ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه د ، عه‌قیل مفتن ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سه‌رپشت كرد كه ڕاسته‌وخۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كانی وه‌رزشی شاری سلێمانی له نه‌بوونی ژێرخانی پێویستی وه‌رزشی هه‌رده ڕه‌وف بارامی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی لێ ئاگادار بكاته‌وه و چاره‌سه‌ری گونجاو پێشكه‌ش به به‌ڕٍێزیان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردن .
حاكم مه‌حمود ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی له میانی به‌شداری له ئۆڵۆمپیادی وه‌رزشی ژنان ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق سه‌رسام بووه به به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی وه‌رزشی كچان و ژنان له شاری سلێمانی و هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه گرنگی ته‌واو به وه‌رزشی ژنان و كچان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه به جیهان بڵێن له لوتكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و ڕۆشبیركردن به‌رده‌وام ده‌بین .