پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوا یارییه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌وتی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بووه میوانی گازی باكور و سێ خاڵی گرنگی ئه‌و یاریه‌شی به‌ده‌ست هێنا .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 30 / 11 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی گازی باكور تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوونه میوانی یاریزانانی گازی باكور و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م به بێ گۆڵ به كۆتاهات ، له گێمی دووه‌م پلانه‌كانی ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه بۆ تۆمار كردنی گۆڵی بردنه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو دوایی تۆماركردنی تاكه گۆڵی یارییه‌كه له‌لایه‌ن یاریزان حه‌كیم شه‌مسه‌دین له خوله‌كی 54 .
به‌و ئه‌نجامه‌شی تیپه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 17 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه .
هه‌روه‌ك له یاریه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه دهۆك و زاخۆ به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و شێروانه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆیدا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر یاریه‌كه‌ی به بێ گۆڵ به كۆتاهات .