پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 25 ئه‌یلولی 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد به ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ستافی ڕاهێنه‌ر و چه‌ند كیژه یاریزانێكی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه توانیان له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی شاری سلێمانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
له سه‌ره‌تایی ئه‌و دیداره‌دا به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزان شه‌یلا شاباز كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌كه‌ی شاری سلێمانی نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و پاڵشتی یانه‌شی بۆ تیپی كیژانی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه .
پاشان ئالان سه‌لامی ڕاهێنه‌ری كیژه یاریزانانی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشت بوون بۆیان و به‌ڵێنی هه‌رده‌م به‌ره‌و پێش چوونی تیپه‌كه‌یانی دا .
جێگه‌ی باسه تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئاستی كچان بریتین له ( شایلا شاباز 14 ساڵ ، مژده لوقمان 14 ساڵ ، ده‌رون فه‌تاح ، 20 ساڵ ، په‌یام به‌كر 21 ساڵ ، ته‌رزه پشتیوان 12 ساڵ ، داستان جه‌مال 14 ساڵ )
پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی شاری سلێمانی به سپۆنسه‌ری ( محه‌مه‌د عه‌لی فه‌ره‌ج ) و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌كانی هۆتێل گراند ملینیۆم به‌ڕێوه چوو كه له كۆتایدا ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون .
شایلا شاباز - یه‌كه‌م - یانه‌ی پێشمه‌رگه
هێدی خان - دووه‌م - ئافرۆده‌یت
ژینه به‌ختیار - سێهه‌م - ئافرۆده‌یت