پێشمه‌رگه سپۆرت -
فێرگه‌ی تیپی باله‌ی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له مه‌شق و ئاماده‌كاری و نه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ یانه‌كه پێ ده‌گه‌یه‌نێت .
یه‌كێك له فێرگه گرنگه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، فێرگه‌ی باله‌ی كوڕانه و له ئێستاشدا و به‌سه‌رپه‌رشتی و ڕاهێنه‌ر نه‌هرۆ حه‌مه عه‌زیز یاریزانانی به‌رده‌وامن له مه‌شق و ڕاهێنان .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه به‌رده‌وامه‌كانی تیپه‌كه‌یان ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌ر تیپێك له یانه‌یه‌ك دروست ده‌بێت ، ده‌بێت بناغه‌یه‌كی هه‌بێت و له ڕێگه‌ی فێرگه‌وه یاریزان پێبگه‌یه‌نێت .
نه‌هرۆ ووتیشی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه فێرگه‌یه‌كی نمونه‌یی هه‌یه و ده‌توانین دڵ نیایی بده‌ین له‌وه‌ی كه له چه‌ند ساڵى داهاتوودا یاریزانی نمونه‌یی پێده‌گه‌یه‌نین .
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستادا هه‌فتانه و 2 تا 3 یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له پشوی هاوینیش ژماره‌ی یاریزانان و مه‌شقه‌كان زیاد ده‌كه‌ن .