پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه نوێنه‌رایه‌تی شاری به‌غداد ده‌كه‌ن توانیان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له پاڵه‌وانێتی شاره‌كانی ئاسیا له شاری خانتی مه‌نسك ی ولاَتی ڕوسیاوه به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 2,5 خاڵ به‌رامبه‌ر به 1,5 خاڵ له هه‌ڵبژارده‌ی شاری میوانداره‌كه‌ی ڕوسیا یان برده‌وه.
له‌و یارییه‌دا هه‌ردوو یاریزانی پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، ئاكار عه‌لی و زۆزگ سه‌لاَح دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر یاریزانانی ڕكابه‌ریان هه‌ڵبژارده‌ی شاری به‌غدادیان به سه‌ركه‌وتن شاد كرد و بونه پاڵپشتی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان .
شایه‌نی باسه 15 شار له 12 ولاَتی كیشوه‌ری ئاسیاوه به‌شدارن و ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش تا به‌رواری 29 ی نیسانی 2024 ده‌خایه‌نێت .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه هه‌ڵبژارده‌ی شاری به‌غداد له 5 یاریزان پێك دێن كه بریتین له ( ئاكار عه‌لی ، زۆزگ سه‌لاَح و ئاریان عه‌لی له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و حسێن عه‌لی و له‌یس عه‌لی له یانه‌ی ئیتصالات ی شاری به‌غدا ) .