ته‌ندروستی -
هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی زۆرن، به‌ڵام چوار هۆكاری سه‌ره‌كی واده‌كات ئه‌گه‌ری توشبوونت به نه‌خۆشی دڵ زۆر ببێت.
خانمه پزیشكی ڕوسی دكتۆره" ئۆكسانا نیلۆڤا" پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێنه، باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ی خستۆته ڕوو كه بریتین له:
1- به‌رزی په‌ستانی خوێن.
2-قه‌ڵه‌وی.
3- ناڕێكی زینده‌چالاكی له‌ش و میتابۆلیك.
4- جگه‌ره كێشان.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت"ته‌واوی ئه‌م هۆكارانه مرۆڤ توشی نه‌خۆشی جیاواز ده‌كه‌نن، به‌ڵام به سیستمێكی ژیانی ته‌ندروست مه‌ترسی توشبوون پێیان كه‌مده‌بێته‌وه، هاوكات پێویسته هاوڵاتی ناوبه‌ناو سه‌ردانی پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ته‌ندروستی دڵ ی بكات.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێن یان چه‌وری خوێن یان هه‌یه باشتر وایه ناو به‌ناو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست نه‌كات.