تهندروستی -
توشبووان به نهخۆشی شهكره زۆر گرنگ و پێویسته ئاگاداری ئاستی شهكری خوێنیان بن، چونكه كۆنترۆڵ نهكردنی شهكرهی خوێن مهترسی بهدوای خۆیدا دههێنێت.
دكتۆر زانیار پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی باس له دۆخی نهخۆشێك دهكات كه لە ماوەی ڕابردوو، هەروەک زۆربەی نەخۆشەکان لەو جۆرە، لە پاڵ مێژوو وەرگتنی نەخۆشەکە و پشکنین بە دەست، دەرکەوت بنە پێ و پێشی قاچی سووتاوبوون هەتا قوڵاییەکی زۆر."
دكتۆر زانیار دهڵێت"ئەم نەخۆشە هیچ هەستیشی پێ نەکردبوو، ووتی قاچم ئەنێم بە سۆپاکەوە لەبەر ئەوەی قاچم دایم تەزیوون، ئەمە حاڵەتی نەمانی تەواوی هەست پێ کردنە لە قاچی نەخۆشی شەکرە کاتێک شەکرەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر کۆنترۆڵ نین."
ڕێنمایی:
1- مەرج نییە بەژمارە شەکرەت کۆنترۆڵ بوو ئەوا کێشەت نییە، گرنگە لەگەڵ پزیشکەکەت ساڵانە پیاچوونەوە بکەیت بە هەموو دەرهاویشتەی شەکرەدا کە هەندێکیان لە سەرەتادا بێ دەنگن.
2-هەموو کاتێک کە قاچت ئەشۆیت، خۆت پشکنین بکە بۆ قاچت، زیخ و زبری لێ بکەرەوە بەڵام دەستکاری بڵق نەکەیت هەرگیز.
3-گۆرەویی ڕۆژانە بگۆڕە یان بیشۆ و لە پێی بکەرەوە بە ووشکبوویی.
4-کە قاچت گەشتە قۆناغی هەست پێ نەکردن، گرنگە پێڵاوی سەرگیراو لە پێ بکەیت، تەنانەت لە ماڵەوەش زۆربەی کات نەعلی سەر فەرش لە پێ بکەیت.
٥ـ ووریا بە قاچ نەنەیت بە گەرماوە، یان لە کاتی خۆشتن دای نەنێیت لەسەر زەوی حەمامەکە هەتا بەر گەرمی نەکەویت هی حەمامەکە خۆی یان ئاوی گەرم کە ڕژا بێت.