پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا له ولاَتی قه‌ته‌ڕ ده‌ستپێكرد كه 12 هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شداره .
له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه و له یاری سێ بازی كچان ، نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و كچه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی به ئاستێكی به‌رز له یارییه‌كه ببینرێت و پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی ، نزار ئه‌كره‌م ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پێنج كچه یاریزانی تیمی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دا یاری ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یارییه‌كانی خۆش به‌ختانه و له یاری سێ باز نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د توانی پله‌ی سێهه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه پڕ ڕكابه‌رییه به‌رده‌وامه و ڕۆژانی داهاتوو یارییه پڕ ململانێكان درێژه‌ی ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی به‌رچاویش ده‌بین له كچه‌كانمان .