تیمه به‌هێزه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی خۆر ئاوایی ئاسیا ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوایی ئاماده‌كاری به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه له ولاَتی لوبنان به‌ڕێوه ده‌چێت .
پێكهاته‌ی كچانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵێك كیژه یاریزانی یانه‌كانی كوردستان و عێراق پێك دێت كه تێیدا سێ كیژه پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه به‌هێزتر ده‌كه‌ن و دوو ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش سه‌رپه‌رشتیی یاریزانان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ده‌كه‌ن .
له‌و باره‌یه‌وه زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ده‌چینه شاری به‌غداد و سبه‌ی چوار شه‌م 14 ئاب له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ین بۆ ولاَتی لوبنان بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی خۆر ئاوایی ئاسیا .
زه‌رده‌شت ووتیشی پاش هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی پێشمه‌رگه
( كوردستان به‌مۆ ، هۆنیا ڕه‌ه‌فعه‌ت و به‌هار ئه‌حمه‌د ) بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران كه به‌شداری له یاریه‌كانی پاڵه‌وانیێتیه‌كه بكه‌ن و وه به‌نده و خاتوو شه‌مام سه‌مه‌دیش وه‌ك ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌شداری ده‌كه‌ین و سه‌رپه‌رشتی یاریزانان ده‌كه‌ین .