swara karim
له‌سه‌ر ئاستی گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق چه‌ند یارییه‌كی جیاواز هه‌بووه وه‌رزشكارانی كورد چی له یارییه به‌كۆمه‌ڵه‌كان یان یارییه تاكیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ركابه‌ری به‌هێزیان كردووه و ئه‌نجامیان هێناوه كه هه‌ر وه‌رزشكارێك یان یانه‌یه‌ك ئه‌نجامی هه‌بووه جێی رێز و ته‌قدیر و سه‌ربه‌رزیه بۆ وه‌رزشی كوردستان ، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌و نادادیه به‌رامبه‌ر یاریزانانی گۆره‌پان و مه‌یدانی سلێمانی ، ئه‌وان چه‌ندین ساڵه به‌رێی هات و نه‌هات و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان و ئه‌و هه‌موو رێگریانه‌ی له‌به‌رده‌م وه‌رزشه‌كه‌یاندا هه‌یه به‌لاَم ئه‌وان كاتێك ده‌چنه به‌غداد له‌وێ تاج له‌سه‌ریان ده‌نێن و هه‌مووان له ئاستی وه‌رزشی گۆره‌پان و مه‌یدانی شاری سلێمانی به‌تایبه‌ت ئاستی كچاندا ده‌وه‌ستن و ئه‌مانیش پاڵه‌وانێتی دوای پاڵه‌وانێتی ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌نوسنه‌وه ، به تواناكانیان ئه‌نجامی زێڕین بۆ وه‌رزشی شاره‌كه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی وه‌رزشكاره‌كان بووه به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام و نوسینه‌وه‌ی مێژوویه‌یه‌كی جوان و پڕ له‌ده‌ستكه‌وته بۆ گۆره‌پان و مه‌یدانی شاری سلێمانی ، به‌لاَم لێره ئه‌وان بێ ماڵ و حاڵن لانه‌كه‌یان تێك ده‌درێت دواجار ئه‌وه‌ی ئێمه و ئه‌وانیش ئاواتی بۆ ده‌خوازین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌پلانی خۆیاندا چیان داناوه له‌دوای كۆتایی هاتنی قه‌یرانی دارایی دیارییه‌كی مێژووی شایسته پێشكه‌شی وه‌رزشكارانی گۆره‌پان و مه‌یدان بكرێت ئه‌ویش یاریگایه‌كی تایبه‌ت بۆ یارییه‌كانی گۆره‌پان و مه‌یدان تا چیتر نه‌بینین كچ و كوڕه پاڵه‌وانه‌كان له یاریگاكانی تۆپی پێدا راهێنان بۆ گۆڕه‌پان و مه‌یدان بكه‌ن !!!