پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دوا یاری كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی خولی فێرگه‌كانی كوردستان ، تیپی تۆپی پێی فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له فێرگه‌ی ئه‌لاَی كردوو له یاریه‌كی به‌هێزدا فێرگه‌ی پێشمه‌رگه توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه ، گۆڵه‌كانی فێرگه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی هه‌ردوو یاریزان ( ڕامین عه‌لی و ڕاڤیار عادله‌وه ) تۆمار كران و فێرگه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بووه هاوشانی فێرگه‌كانی ئاشتی و ڕێكخراوی چیا كه له قۆناغی داهاتووی خوله‌كه نوێنه‌رایه‌تی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن .
جێگه‌ی باسه له قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كان فێرگه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هێنا :
یاری ١: پێشمەرگەی سلێمانی - چاوەڕوان
یاری ٢: پێشمەرگەی سلێمانی ٠ - ٠ فێرگەی ئەڵایی بەلێدانی یەکلاکەروە فێرگەی ئەڵایی براوە بوو
یاری ٣: پێشمەرگەی سلێمانی ٤ - ١ فێرگەی شەهید ئاوات
یاری ٤: پێشمەرگەی سلێمانی ٩ - ٢ فێرگەی سیروانی نوێ
یاری ٥: پێشمەرگەی سلێمانی ٢ - ٠ فێرگەی بەختیاری
یاری ٦: پێشمەرگەی سلێمانی ٢ - ٠ فێرگەی ئەڵایی
ماوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌بده‌ین كه له ته‌واوی یاریه‌كانی دا فێرگەی پێشمه‌رگه ١٧ گۆڵی تۆمارکردوە و لەبەرامبەر ٣ گۆڵی لێ تۆمارکراوە.