پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و له سێهه‌م یاری خۆیدا تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی یانه‌ی سلێمانی میوانداری له تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر كرد .
یاریه‌كه بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی قورس بوو به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو یاریزانی سه‌ره‌كی ( ڕێكان عوسمان و محه‌مه‌د جه‌بار ) به‌هۆی پێكان به‌شداریان نه‌كرد ، به‌لاَم به‌هۆی كۆڵ نه‌دان و ئاست به‌رزی لاوه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به جیاوازی یه‌ك سكۆر بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 15 نیسانی 2019 ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی گێمه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون .
له 10 خوله‌كی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو تیپ بۆ پێشكه‌وتن هاتنه نێو یاریگه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا دوا خوله‌كی تایمی یه‌كه‌م یاریزانانی پێشمه‌رگه پێنگ بوون به‌لاَم دواجار ئه‌نجامی ئه‌و تایمه به جیاوازی سكۆرێك و به 15-16 سكۆر له به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانی ئه‌كاد به كۆتاهات .
10 خوله‌كی دووه‌م : پلانه‌كانی زانیار كه‌ریم خه‌لیلیانی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه گۆڕانكاری له یاریه‌كه كردوو ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه ده‌ركه‌وت پاش ئه‌وه‌ی توانیان به ئه‌نجامی 16-10 سكۆر بێنه‌وه پێشه‌نگ .
10 خوله‌كی سێهه‌م : جیاواز له‌گه‌ڵ تایمه‌كانی دیكه دووباره یاریزانانی ئه‌كاد توانیان زۆرترین سكۆر تۆمار بكه‌ن و پێشكه‌ون پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و تایمه به 11- 15 سكۆر به كۆتاهات .
10 تایمی چواره‌م و كۆتایی : هه‌ردوو تیپ سكۆر به سكۆر پێكه‌وه ده‌ڕۆیشتن و تا كۆتاخوله‌ك له ململانێیه‌كی به‌هێزبوون بۆ پێشكه‌وتن تا دواجار به یه‌كسان بوون و به ئه‌نجامی 23-23 سكۆر تایمی كۆتایی به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به جیاوازی یه‌ك سكۆر و به ئه‌نجامی 65-64 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ئێستادا خاوه‌ن دوو سه‌ركه‌وتنه له خوله‌كه و بڕیاریشه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو میوانداری له تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بكات كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته چواره‌م یاری تیپی بباسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه .