جیانی مێرلۆ: دەمانەوێت لەگەڵ فیفا The Best فراوانتربكەین.



جیانی مێرلۆ: Aips  و Fifa پرۆژە و پلانی گرنگیان هەیە بۆ ئایندە.

دیمانە: زاگرۆس نانەكەلی

باشترینەكانی فیفا كە شەوی 23/10/2017 بەرێوە چوو،تێكڕایی باشترینەكان (The Best) خەڵاتكران،لام گرنگ نیە كێ باشترین دەرچوو!، ئەمساڵ باشترین هاندەرانی وەرزشیش خەڵاتكران،بەڵام دوو كاریگەرترین ئەوانەی فیفایان ئەكتیڤ و  ئەكادیمی و پڕشنگ تر كردبوو، داوەران ومیدیاكارانی وەرزشی بوون،كەچی كەسیان لە خەڵاتەكان بوونیان نەبوو،وویستم  هۆكاری ئەم فەرامۆشیە بزانم و بۆ میدیاكارانی وەرزشی بەیانی بكەم،داوەران ئەوانیش دەتوانن رەخنە و پێشنیار و ناڕەزای خۆیان دەربڕن،بەڵام  وویستی من میدیاكارانی وەرزشییە كە بۆچی ناویان لە كولەكەی تەڕیش نەبوو،كەچی نەك یارییەكانی فیفا بەرێوەچوونی باشترینەكانی فیفاش ئەگەر میدیاكارانی وەرزشی روماڵی نەكەن دەتوانم بڵێم فیفاش ناناسن،لەسەردەمی جۆزێف پلاتەر ساڵی 2015 میدیاكاری وەرزشی ژاپۆنی ( كاگاوا) خەڵاتێكی رێزلێنانیان پێ بەخشی،بەڵام ئەمە نەبۆتە نەریتێك ساڵانە لە فیفا ئەم خەڵاتە وەكو ئەوانی تر ببەخشرێن،بۆیە  لەرێگای  سۆشیال  میدیا پەیوەندیم بە (گیانی میرلۆ) سەرۆكی رۆژنامەنووسانی وەرزشی نێودەوڵەتی ناسراو بە (  AIPS)  كرد، بۆ ئەوەی بزانین پێگەی ( Aips) لە ( Fifa) چەندە و ئایا هۆكارچییە میدیاكارانی وەرزشی لە لیستی باشترینەكان بوونیان نیە  وچەندین تەوەر  و بابەتی گرنگتر كران بە پرسیار و ناوبرا وتی: پرسیارەكانم بۆ رەوانە بكە دوای دوو رۆژ وڵامت دەدەمەوە.


پ1- پەیوەندییتان لەگەڵ یەكێتییە وەرزشییەكان وەكو بالە وباسكە وتۆپی پێ چۆنە؟

جیانی مێرلۆ: پەیوەندیمان زۆر باشە لەگەڵ یەكێتییە وەرزشیەكان بەگشتی ولیژنەی ئۆقیانۆگراقی نێودەوڵەتی ولیژنەی ئۆلۆمپی،هەردەم باس لە رووداو و كاری لوتكە و قورس دەكەین،ئەوان رێز لەئێمە دەگرن،كۆمەڵەكەمان (ئیپس) 93 ساڵە دامەزراوین و مێژووێكی دوور ودرێژمان هەیە.

پ2- بۆچی ئیپس ساڵانە خەڵاتی میدیاكارانی وەرزشی ناكات لەجیهان و كیشوەرەكان؟

جیانی مێرلۆ: ئیپس بەرنامەیەك و پلانێكی نێودەوڵەتیمان هەیە بۆ خەڵاتی دەزگاكان و میدیاكارانی وەرزشی،كە خەڵاتی گرانبەهای ساڵانەی دەبێت،پاشان یەكێتییە وەرزشییەكان ساڵانە خەڵاتی تایبەتی خۆیان هەیە كە دابەشی دەكەن،بۆیە دەكرێت لە ئایندە كۆنتاكتێك ببەستین بۆ هەماهەنگی و پرۆژەی لەم جۆرە.

پ3- دەكرێ  باس لەپەیوەندی و هەماهەنگی ئیپس و فیفام  بۆ بكەیت؟

جیانی مێرلۆ: لەگەڵ فیفا هەڵساین بە رێكخستنی سێ بەرنامەی قەبە كە یۆنیگی پەیامنێرانی بەرنامەكان و هەروەها قسەمان هەیە بۆ پلانەكان، بێگومان لەگەڵ سەرۆكی فیفا (جیانی ئینڤانتینۆ) پەیوەندێكی پتەومان هەیە.

پ4- گەر هەڵە نەبم لە مێژووی فیفا تەنها یەك میدیاكاری وەرزشی خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا ئەویش ژاپۆنی ( كاگاوا) بوو؟

جیانی مێرلۆ: راستە بەڵام یەكێتییە وەرزشییەكان هەروەكو پێشوو باسم كرد ساڵانە خەڵاتی خۆیان هەیە دابەشی دەكەن،دواتر هەوڵ دەدەین لە ئایندە لەگەڵ فیفا زیاتر (    The Best)  فراوانتر بكەین و ساڵانە باشترین دەزگا و میدیاكاری وەرزشی دەست نیشان بكەین.



PM:11:45:07/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 4202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌