یانه‌ی پێشمه‌رگه كچه پاڵه‌وانه‌كه‌ی عێراق خه‌لاَت ده‌كات
پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كانی چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز و نمونه‌یی تێیدایه و یه‌كێك له‌و یاریزانانه كیژه یاریزان مریه‌م عه‌بدول حه‌میده .
مریه‌م عه‌بدول حه‌مید ئه‌و ناوه‌یه كه له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له پله‌ی پانزه‌هه‌مینی ڕیزبه‌ندی دێت به‌و ژماره پێوانه‌ییه‌ی كه له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عێراق شكاندی .
ئاستی ئه‌م كیژه یاریزانه له‌و ڕۆژه به‌ده‌ر كه‌وت كه وه‌ك كیژه یاریزانێكی خوێندنگه‌كه‌ی به‌شداری له چالاكی خوێندنگه‌كان كردوو ئه‌و ده‌مه مامۆستا ڕه‌عد كه ڕاهێنه‌رێتی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له مریه‌م به‌دی كردوو هه‌ربۆیه ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌ست نه‌داو مریه‌می بانگێشتی گۆڕه‌پانی یاریه‌كه كردوو كردیه یه‌كێك له كچه یاریزانانی یاریه‌كانی بازی به‌رز .
مریه‌م ماوه‌ی دوو تا سێ ساڵه یاری ده‌كات و خه‌ونی ئه‌و بونێتی به پاڵه‌وانی جیهانی ،خه‌ونه‌كه‌ی مریه‌م به دوور نازانرێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مریه‌م گونجاوه و له ساڵی 2000 له دایك بووه و گه‌ر هه‌وڵ بدات ده‌توانێت ڕكابه‌ری بۆ ئه‌و نازناوه بكات كه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت .
ئه‌و كیژه یاریزانه له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2017 توانی ڕیكۆردێكی نوێ تۆمار بكات كه توانی به 1،73 م بازی به‌رز بدات و بووه جێگه‌ی سه‌رنجی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق و ده‌سته‌ی ڕاهیێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق .
به‌وه‌ش ژماریه‌یه‌كی نوێی تۆمار كردوو توانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق پله‌ی یه‌كه‌م و ژماره نوێكه به ناوی خۆی تۆمار بكات .
له ئێستادا ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌ی مریه‌می كیژه یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی ئاسیا به ژماره‌یه‌كی به‌رچاو دیاری ده‌كرێت ، به‌لاَم مریه‌م چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئاسیادا بكات تا ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بهێنێت و ژماره‌كه بكاته ناوی خۆی .
مریه‌م به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه خۆش به‌خته و خۆش حاڵه له تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك كیژه یاریزانێك یاری ده‌كات و ده‌ست خۆشی له ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ی ده‌كات وه سوپاسی دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادینی كرد كه هاوكاریانه و به‌به‌رده‌وامی و له نزیكه‌وه چاودێریانه تا ئه‌وان به‌رده‌وام بن و دانه‌بڕێن له مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانیان .
پاش بوونی به پاڵه‌وانی عێراق مریه‌م خه‌لاَت كرا .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی له‌به‌ر چاو ده‌گرێت و پاڵه‌وان بوونی مریه‌م -یشی له‌به‌ر چاوگرت و خه‌لاَتی پێ به‌خشی ، له‌و مه‌راسیمه تایبه‌ته كه له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆی ڕێك خرا و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رپه‌رشتیاری تییپه‌كه‌ی و ڕاهێنه‌ر مامۆستا ڕه‌عد به‌ڕێوه چوو خه‌لاَتی تایبه‌ت پێشكه‌ش به كیژه یاریزان مریه‌م عه‌بدول حه‌مید كرا‌و هه‌روه‌ك به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له مریه‌می كیژه یاریزان كردوو هیوایی بۆ خواست به‌رده‌وام بێت له به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستی دێنێت و ژماره‌ی نوێ تۆمار بكات .
ئه‌مه‌و مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد پاڵپشتی یانه‌كه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و پێی ڕاگه‌یاندن كه یانه‌ی پێشمه‌رگه خزمه‌ت به تیپه‌كانی ده‌كات و تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كه‌ش بێ به‌ش نابێت له‌و خزمه‌ته .