هه‌دیل وسام نوح - كچه یاریزانی تیپی باله‌ی یانه‌ی قه‌ره‌قوش خه‌ونی گه‌یشتنه به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
دیمانه - دانا به گزاده - هه‌ولێر
ئه‌و یه‌كێكه له‌و به‌هره‌مه‌ندانه كه چاوه‌ڕوانی دوا ڕۆژێكی گه‌شی لێده‌كرێت و ئێمه‌ش بۆ ناساندنی ئه‌و كچه یاریزانه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا به چه‌ندین پرسیار باسی ژیانی وه‌رزشی خۆی لێده‌كه‌ین و ئه‌ویش وه‌لاَمان ده‌داته‌وه .
سه‌ره‌تا ئه‌و خاتونه جیاواز له هه‌ر كه‌سێكی دیكه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ساڵی 1992 له دایك بووه و دوایی ئه‌وه‌ی چۆته به‌ر خوێندن هه‌ر له‌وێوه ده‌ستی به وه‌رزش كردووه و خه‌ونه‌كه‌شی ئه‌وه بووه كه ببێته یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كانی گۆڕه‌پانی وه‌رزش و تایبه‌ت به یاری باله .
هه‌روه‌ك خاتوو هه‌دیل ئاماژه‌ی پێدا كه ده‌ست پێكی یاریكردنی به یاری جومناستك بووه و له له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك یاریزانی یاری باله یاری كرردووه توانیویه‌تی خۆۆی له گۆڕه‌پانی ئه‌و یاریه بدۆزێته‌وه و سه‌ركه‌وتووبووه تێیدا .
هه‌دیل ووتی له قۆناغی ناوه‌ندیدا یه‌كێك بووم له یاریزانه گرنگه‌كان و له زۆرینه‌ی پاڵه‌وانێتیی و خوله‌كاندا به‌شداریم ده‌كرد و له‌و چه‌ند ساڵه‌ی به‌شداریكردنییشم ئه‌نجامی به‌رچاو كاریگه‌رمان هه‌بووه .
كچه یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی قه‌ره‌قوش ووتیشی ،له سه‌ر ئاستی ناوخۆ به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتیم كردووه و له ساڵی 2010ش وه‌ك یانه‌ی قه‌ره‌وقش توانیمان پله‌ی یه‌كه‌م مان به‌ده‌ست هێناوه و هه‌روه‌ك له ساڵه‌كانی 2014 تا 2016ش ئه‌و ئه‌نجامه‌مان له‌ده‌ست نه‌داوه له خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
هه‌دیل-ی وه‌رشكار و یاریزانی باله ووتی خولیایه‌كی بێ وێنه‌م بۆ یاری باله هه‌یه‌و ئه‌و یاریه له ڕۆحی من ده‌ژی به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریه‌كی له‌سه‌ر خۆیه‌و دووره له توندوو تیژی‌ی و هه‌ر به‌ركه‌وتنێك .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌ك كچه یاریزانێك باوه‌ڕی به تواناكانی خۆی هه‌یه‌و به‌هۆكاری ئه‌وه‌ش كه وه‌ك كچه یاریزانێك پابه‌ندی مه‌شقه‌كان ده‌بن وه بۆ گه‌شه كردنی كاره‌كه‌شم له‌م یاریه‌دا گرنگی به مه‌شق ده‌ده‌م.
هه‌دیل وسام ووتیشی خۆزگه‌و خه‌ونی ئه‌وه‌شم هه‌یه ببمه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریه‌كه‌دا كه خوازیارم به‌ده‌ستی بهێنم وه‌ك هه‌ر كاتێكیش بۆ ئه‌وه هه‌ڵبژێردرێم ناتوانم باسی هه‌ست و خۆشیم بكه‌م هه‌ر بۆیه خوازیارم به‌ده‌ستی بهێنم .
سه‌باره‌ت به مه‌شقه‌كانی و ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌دیل ووتی له هه‌فته‌یه‌كدا سێ یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ك ووتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتۆته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌رزشیش هه‌بووه و به تایبه‌ت كه ڕاهێنانی تیپه‌كان كه‌می كردووه .
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی ئاستی وه‌رزشی كچان هه‌دیل ووتی ، به‌هۆی نه‌بوونی پلان وه‌ك زاڵ بوونی هه‌ندێك له داب‌و نه‌ریت وای كردووه كه وه‌رزشی خانمان بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نه‌بێت و هه‌ر بۆیه له چاو هه‌ندێك له ولاَتان وه‌رزشی ئافره‌تانمان له دواوه‌یه .
هه‌دیل دووباره باسی خه‌ونه‌كانی خۆی كرردوو ووتی ئه‌وه‌ی من بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه خه‌ونه‌كانمه و هیوادارم ئه‌و خه‌ونانه‌م بێته دیی و ئه‌وه‌ی خۆم پلانم بۆی داناوه ئه‌ویش پێشكه‌ش كردنی باشترین ئاست و له ئاستی نایاب .
داواكاری هه‌دیل ئه‌وه‌بوو كه هه‌وڵ بدرێت وه‌رزشی كوردستان بچێته پێوانه‌ییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌رز بێته‌وه بۆ ئاستی جیهانی .
هه‌دیل هه‌ر وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق دووپات كرده‌وه و ووتی هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقم كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانێتیه‌كان وه هیواداریشم هه‌موو كاتێك ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به یانه ده‌ره‌كییه‌كان هه‌دیل ووتی زۆر سه‌رسامم به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و یاریزان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌لاَم له یاری تۆپی باله هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلم پێ په‌سه‌نده به تایبه‌ت ئاسته به‌رزه‌كه‌ی یاریزان جیبا .
له كۆتایش هه‌دیل وویسام سوپاسی كردین بۆ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه .