ڕاوێژ عه‌تای‌ گۆڵپارێزه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ده‌دوێت

ڕاوێژ عه‌تای‌ گۆڵپارێزه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ده‌دوێت

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د
 
فوَتوَ : ئارام مولود - شالاَو عه‌بدول واحید

پێگه‌یاندنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ هه‌وڵ و ماندووبونێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت و له‌گه‌ڵ بوونی‌ هه‌ر به‌ربه‌ستێك ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌رانی‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ خۆبوردوانه‌ له‌ هه‌وڵ دا بوون بۆ دروست بوونی‌ چه‌ندین یاریزانی‌ ئاست به‌رز تا داهاتووی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كه‌یان له‌سه‌ر‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كان به‌هێز بكه‌ن .

له‌ پاڵه‌وانێتی‌ فێرگه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ چه‌ندین یاریزانی‌ به‌ ئاست بیننران و بوونه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی‌ بینه‌رانی‌ یاریه‌كان و كه‌ناڵه‌كان و بوونه‌ مانشێت و سه‌ردێڕی‌ هه‌واڵه‌كان ، له‌و یاریزانه‌ نوێیانه‌ش ڕاوێژ عه‌تای‌ گۆڵ پارێزی‌ تیپی‌ بێچوه‌شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ بوو كه‌ توانی‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م و له‌ كۆی‌ چوار یاری‌ كه‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ دا ببێته‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ دیاره‌كان و ببێته‌ به‌رچاوترین یاریزانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ ئه‌و ئاسته‌شی‌ به‌ باشترین گۆڵ پارێزی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ دیاری‌ كرد.

ڕاوێژ عه‌تا پاش ئه‌وه‌ی‌ توانی‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی‌ و له‌ تیپی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن له‌ ئاخاوتنێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت به‌م شێوه‌یه‌ باسی‌ ژیانی‌ وه‌رزشی‌ خۆی‌ و پێگه‌یاندنی‌ وه‌ك یاریزانێك له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات .

من ناوم ڕاوێژ عه‌تایه‌ و بۆ یه‌كه‌م جاره‌ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ وا به‌هێز و پڕ بینه‌ر ده‌كه‌م كه‌ خۆش حاڵم وه‌ك گۆڵ پارێزێگ توانیم به‌رگی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ بپۆشم و ببمه‌ باشترین گۆڵ پارێزی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ .

ڕاوێژ ده‌شڵێت ده‌مه‌وێت سوپاسی‌ یانه‌كه‌م ، یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بكه‌م كه‌ پاڵپشتی‌ تییپه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ن و هه‌روه‌ك سوپاسی‌ كابتن كه‌یوان ده‌كه‌م كه‌ وه‌ك ڕاهێنه‌رم زۆر ماندوو ده‌بێت له‌گه‌ڵم .

ئه‌و گۆڵ پارێزه‌ چرۆی‌ گوڵه‌ تازه‌ پشكووه‌ ده‌ڵێت كابتن ویسام كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ هاوكاری‌ ته‌وام ده‌كات و پاڵپشتمه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌ ڕِێگه‌ی‌ سایته‌ ڕه‌نگینه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرته‌وه‌ سوپاسی‌ ده‌كه‌م و به‌ هیوام هه‌رده‌م له‌گه‌ڵمان بێت .

دواجار ڕاوێژ عه‌تای‌ گۆڵ پارێز ده‌ڵێت خه‌ون به‌وه‌ وه‌ ده‌بینم وه‌ك یاریزانێك له‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان یاری‌ بكه‌م و بش گه‌مه‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كوردستان و زیاتر و زیاتریش خزمه‌ت به‌ یانه‌كه‌م ، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بكه‌م.

ویسام محه‌مه‌د بازك كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و له‌م وه‌رزه‌ به‌ به‌رگێكی‌ نوێ‌ تیپه‌كانی‌ یانه‌كه‌یان به‌ دی‌ ده‌كرێن له‌سه‌ر ڕاوێژ ده‌ڵێت ، ڕاوێژ بۆ ئاینده‌ ده‌بێته‌ گۆڵ پارێزێكی‌ نمونه‌یی‌ و پاڵپشتی‌ ده‌بین تا بگاته‌ ئاستی‌ پێشكه‌وتوان و به‌رگری‌ له‌ تۆڕی‌ گۆڵی‌ تیپی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌كه‌مان بكات كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆمانه‌ و ماوه‌ی‌ چوار ساڵمان بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانانه‌ داناوه‌ كه‌ له‌ فێرگه‌كه‌‌مان به‌ ئاستێكی‌ به‌رز به‌دی‌ ده‌كرێن .

دواجار ویسام سوپاسی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ڕاوێژ ده‌كات كه‌ پاڵپشتی‌ ئه‌ون و هیواداریشه‌ سه‌رجه‌م دایكان و باوكان پاڵپشت و پشت گیری‌ منداڵه‌كانیان بكه‌ن تا نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ له‌ سه‌رجه‌م یاریه‌ جۆراو جۆره‌كان دروست  بێت و بناغه‌ی‌ یاریه‌كان پته‌و بكه‌ین و وه‌رزش به‌ره‌و پێش ببه‌ین كه‌ به‌ وه‌رزش گه‌لان ده‌ناسێرێن .

ڕاویژ عه‌تا له‌ دایك بووی‌ ساڵی‌ 2001 كه‌و له‌ پاڵه‌وانێتی‌ فێرگه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ به‌باشترین گۆڵ پارێز دیاری‌ كراو خه‌لاَتی‌ تایبه‌تی‌ پێبه‌خشرا .


PM:11:19:06/02/2017




ئه‌م بابه‌ته 4632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌