میران سێ ساڵه یاری باسكه ده‌كات و یاساكانی ناوبژیوانی ده‌زانێت
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
میران ناسر ئه‌و یاریزانه خونچه‌یه‌یه كه ماوه‌ی سێ ساڵه له فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستی به یاری كردن كردووه و له‌و ده‌مه تا ئه‌مڕۆ ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاستی به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ك ته‌نیا هه‌وڵیشی نه‌داوه ئاستی یاریكردنی به‌رزبێت به‌ڵكوو گرنگی به لایه‌نی داوه‌ری و ناوبژیوانی له یاریگه‌دا داوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت میران -ی خونچه به‌م شێوه‌یه دوا ، من ناوم میران ناسره و له ساڵی 2004 له دایك بووم ، هه‌روه‌ك ماوه‌ی سێ ساڵه وه‌ك یاریزانی باسكه ده‌ستم به یاری كردووه و ده‌ست پێكی یاریكردنیشم له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه .
میران ده‌شڵێت ، له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاهێنه‌ر دلێر ڕه‌ووف فێری یاری بووم كه زۆر سوپاسم هه‌یه بۆی و دوای دابڕانمان له یه‌ك و به‌هۆی سه‌فه‌ری كاكه دلێر له‌گه‌ڵ مامۆستا كارزان درێژه‌م داوه به مه‌شقه‌كانم و هه‌روه‌ك دواتر مامۆستا زانیار گرنگی زۆری پێداوم كه دووباره سوپاسی ئه‌و ڕاهێنه‌ره به‌ڕێزانه‌ش ده‌كه‌م.
میران ناسر كه له پۆلی حه‌وت ده‌خوێنێت ده‌ڵێت خولیاكانم زۆرن و ده‌مه‌وێت سه‌ركه‌وتوانه خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م و ناش زانم چ كۆلێژێك ده‌خوێنم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتم زۆر له‌به‌ر ده‌مه بۆ گه‌یشتنم به‌و خه‌ونه‌م .
هه‌روه‌ك ئه‌و یاریزانه خونچه‌یه ئاماژه‌ی پێدا و ووتی ، له‌گه‌ڵ مه‌شقه‌كانم دا گرنگی به لایه‌نی ناوبژیوانی و داوه‌ری ده‌ده‌م و له ئێستاشدا زۆرێك له یاساكانی ئه‌و یاریه ده‌زانم هه‌ربۆیه كه له مه‌شقه‌كان یاری نێو خۆی ئه‌نجام ده‌ده‌ین ده‌بمه ناوبژیوان و ئه‌گه‌ر یاری نه‌كه‌م ناوبژیوانی یاریه‌كان بۆ هاوڕێكانم ده‌كه‌م.
دواجار میران ناسڕ هیواداره ببێته یاریزانێكی دیاری یاری باسكه و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق به‌دی بكرێت و یانه‌كه‌شی ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كانی كوردستان و عێراق .