ئاستی ئەم یارییە لە شارەکانی کوردستان باش نییە

ئاستی ئەم یارییە لە شارەکانی کوردستان باش نییە


دیمانە: کارزان کانەبی

رۆژین محەممەد یاریزانی تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگەی‌ سلێمانی‌ 

سنوری قەزای زاخۆ لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان خاوەن کۆمەلێک یاریزانانی بەتوانایە لە ھەردوو ئاستی کوڕان و کچان، یاریزانانی ئەو شارە جیا لە یاریزانانی شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان دەدەن ،لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق چەندین یاریزانی بەتوانا لەم شارە پێشەنگی یاریزانانی کوردستانیان گرتووە، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانیش رۆژین محەممەدە ئەو لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥ی قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دھۆکە و ماوەیەکی زۆریش لە یانەی زاخۆ وەرزشی کردووە ئێستاش چۆتە ریزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و چەندین ئەنجامی بەرچاویشی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەدەستھێناوە لە دواین پاڵەوانیش لە شاری بەغداد لە ھەفتەی ڕبردوو پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، ئێمەش لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیانی وەرزشی چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەوەیش لەلایەن خۆیەوە وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی -دایەوە.


*لە نێوان ئەم ھەموو یارییە چۆن بوو بە یاری گۆڕەپان و مەیدان ئاشنا بوویت؟
- من وەکو یاریزانێک ئاستی خۆم باشتر دەبینی لە ناو ھەموو یارییەکان، دەمزانی ئاستم شایستە دەبێت ماندووبوونم بە ھەدەر ناڕوات بۆیە ئەم یارییەم ھەڵبژارد.
* ئاستی یاری گۆڕەپان ومەیدان چۆن دەبینی لەسەرئاستی کوردستان بە گشتی ؟
- ئاستی ئەم یارییە لە شارەکانی کوردستان باش نییە، تەنیا شاری سلێمانی کەمێک باشترە لە چاو شارەکانی تر بۆیە پێویستە گرنگی زیاتری پێ بدرێت لە سەرجەم شارەکانی کوردستان.
*ئەی لە شار زاخۆ لە چ ئاستێکەدا دەیبینی زاخۆ ھەموو کات خاوەن یاریزانانی بەتوانا بووە کێبرکیان لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە کردوە ؟
-قەزای زاخۆ خاوەنی یاریزانی زۆر باشە لەسەر ئاستی کوردستان ، بەڵام بە داخەوە لە شاری زاخۆ تەنیا گرنگی بە تۆپی پێی دەدرێت بە تایبەتی یاریزانانی عەرەبیش ئەوە کێشە دەبێت گرنگی بە ھەموو جۆرە وەرزشێک بدرێت.
*پێت باشە چی بکرێت ، بۆبەرەووپێشبردنی ئەم یارییە لە کوردستان بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێکی بەرز؟
- ئەم کارە پەیوەندی بە کە کەسانی بەرپرس ھەیە بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بەم یارییە بدەن دەبی قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانان و یاریگای تایبەت و ھاندانی یاریزانان زیاتر بکرێت.

*کێشەو گرفتەکانی ئەم یارییە لە چی دەبینی؟
-گرفتی ئەم یارییە ئەوە لە کوردستان گرنگی نادرێت بە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان ، ئەم قەیرانە داراییەی ئێستا بوونی ھەرە کاریگەری زۆری کردووە لەسەر ئاستی یاریزانان ماوەی سێ ساڵە ھیچ پاڵەوانیتیەک ئەنجام نەدراوە لە کوردستان ئەوەش گرفتە بۆ یاریزانان.
* لە خێزانەکەت ھیچ کەسێکتان وەرزشوانە ؟
-بەتەنیا وەرزشکارم لە خانەوادەکەم.
*باشترین ئەنجامەکانت وەکو یاریزان؟
- باشترین یاریزان بوویمە ئەمساڵ ئاستێکی بەرزم پێشکەش کردووە بە تایبەتی لە ڕاکردنی ١٠٠م و ٤٠٠مەتری.
*خانەوادەکەن رێگرێت لێ ناکەن لە وەرزش کردنت ؟
-نەخێر بە پێچەوانەوە زۆریش ھاوکارمن .
* ھیواو ئاواتت وەکو وەرزشکارێک ؟
- لە ئێستادا خولیام بۆ وەرزش نەماوە ، چونکە ماوەیەکی زۆرە لە خزمەتی وەرزشیی دایمە و ھیچ دوارۆژێکی نییە ، تەنیا ھیوای من ئەوەیە خزمەتی سەربازی بکەم لە داھاتوو.
*وەرزش چی پی بەخشیوی چی لێت ستاندۆتەوە؟
-وەرزش زۆر شتی بەمن بەخشییە ، بەڵام خوێندنی لەمن ستاوە بەڵام ئێستا دەستم بە خوێندن کردۆتەوە قوتابیمە.
*جگە لە یاری گۆڕەپان و مەیدان چ یارییەکی تر ئەنجام دەدەی؟
- بەلێ زۆر حەزم لە یاری باسکەیە.
*یانەی پێشمەرگە چۆن ھاوکاریتان دەکات؟
- پێشمەرگەی سلێمانی ھاوکاری تەواومان دەکات، بەھیوای ئەوەین یانەکانی تریش گرنگی بە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان بدەن.
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
- زۆر سوپاسی گۆڤاری گوڵان دەکەم کە ئەوان بەردەوان لە خزمەتی وەرزشکاران لە شارەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی، بەھیوای ئەوەم وەرزشی گۆڕەپان و مەیدان خزمەتی زیاتری بکرێت.



PM:10:11:24/10/2016




ئه‌م بابه‌ته 3953 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌