ئا/ سدیق عه‌واڵی، ئاسۆ عارف
چالاكییه‌كانی وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقدا وه‌ك جاران نییه‌و قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی گرتوه، ئه‌م دۆخه‌ش وایكردوه زۆربه‌ی یانه‌كان و یاریزانانیش له دڵه‌راوكێی به‌رده‌وامدابن و چاوه‌ڕوانی دوا بڕیاره‌كانی وه‌رزی نوێ بكه‌ن، بۆ زیاتر به ئاگابونیش له‌دۆخی یانه‌كان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانیاندا، وه‌رزشی رۆژنامه‌ی هه‌واڵ، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ مه‌حمود ئه‌حمه‌د مراد، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، به‌مشێوه‌یه ئه‌نجامدا.
*سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر باسی دۆخی یانه‌كه‌مان بۆ بكه‌یت؟
_ بێگومان باری دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌رزش به‌گشتی و هه‌موو یانه‌كان هه‌بوه، به‌لاَم وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، تاكو ئێستا به‌رده‌وامیمان داوه به‌و كاروچالاكیی و پاڵه‌وانێتیانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی عێراقن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی له كوردستانیش ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وه‌ی ته‌نها هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه نه‌مانتوانیوه له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی ده‌ره‌وه‌و ولاَتانی عه‌ره‌بیدا به‌شداریبكه‌ین.
*وه‌ك یانه‌یه‌ك پشت به‌چ داهاتێك ده‌به‌ستن؟
_ له‌راستیدا ئێمه كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌مان هه‌یه كه بریتین له ژماره‌یه‌ك دوكان و ئه‌و یاریگا بچوكانه‌ی به‌كرێمانداون، هیچ كه‌سێكیش هاوكارمان نه‌بوه جگه له كۆمه‌ڵێك هاورێ و دۆستانمان نه‌بێت كه له كاتی پێویستدا هاوكاریمانده‌كه‌ن، به‌لاَم ئه‌و پڕۆژانه‌ش له‌ئاستی پێویستیه‌كانی یانه‌كه‌دا نییه، چونكه چ چالاكیه‌كانمان و چ تیپه‌كانیش زۆرن، هه‌رچۆنێك بێت توانیومانه به‌هۆی ئه‌و داهاته كه‌مه‌وه له وه‌رزش دانه‌بڕێن.
* بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا، داوای هیچ سپۆنسه‌رێكتان نه‌كردوه؟
_ ئاشكرایه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌ی داراییه گشت جومگه‌كانی ژیانی گرتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانیوه داوای سپۆنسه‌ریش له خاوه‌ن كۆمپانیاكان بكه‌ین، چونكه ئه‌وانیش وه‌زعی داراییان خراپه، پاشان ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و تیپه‌یه‌ی سه‌رفده‌كه‌یت ره‌نگه ئه‌نجامیشی نه‌بێت، بۆیه له‌ناوخۆدا سه‌رفیبكه‌یت باشتره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین درێژه به‌چالاكییه‌كانی خۆمان بده‌ین.
* تا چه‌نده تیپه‌كانتان بۆ چالاكییه‌كان ئاماده‌كارییان هه‌بوه؟
_ تاكو ئێستا به‌شداربونمان له‌چالاكییه‌كان به‌رده‌وامه، له‌مرۆژانه‌ی دواییدا تیپه‌كانی گۆڕپان ومه‌یدان و باله له چالاكییه‌كانی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له ناوخۆش تیپی تۆپی پێی لاوان به‌رده‌وامه‌و ئه‌نجامه‌كانی تاڕاده‌یه‌كی باشه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها خوله‌كانی وه‌رزی نوێیه كه چۆن بڕیاری لێده‌درێت بكرێت یان نه، بۆیه ئاماده‌كارییه‌كان له‌ئاستێكی باشدایه.
*لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی ده‌رونی بۆ یاریزان زۆر گرنگه، یانه‌كه‌تان چی بۆ كردوه؟
_ ساڵی رابردو كۆمه‌ڵێك مامۆستای زانكۆمان هێنا بۆ دیراسه‌ی حاڵه‌تی ده‌رونی یاریزانه‌كان و گرنگی ته‌واومان به‌و مه‌جاله داوه، چونكه به‌شێكی دانه‌بڕاوه له وه‌رزش و هه‌ندێكجار ده‌بینن ئاستی وه‌رزشیه‌كه به‌رزه به‌لاَم ئاستی ده‌رونیه‌كه خراپه، ئه‌مه واده‌كات ئه‌نجامه‌كه وه‌كخۆی ده‌رناچێت، ته‌نانه‌ت له‌و خوێندنگه‌یه‌ی كه بۆ فوتبۆڵ دانراوه تا ده‌گاته یارییه‌كانی دیكه گرنگی ته‌واومان به‌و لایه‌نه داوه.
*بۆچی زیاتر گرنگی به‌یاری گشتی ده‌ده‌رێت و تاكه‌كان فه‌رامۆشكراون؟
- وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌موو یارییه‌كان وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه یارییه تاكه‌كان ناوبانگی یانه‌كه‌مانی به‌ره‌وپێشتربردوه، نمونه‌ی گۆڕپان و مه‌یدان یاخود كاراتی و تێنس خۆ ئه‌مانه تاكن و ئه‌نجامه‌كانیش زۆرباشه، ئه‌مساڵ له‌سه‌رئاستی عێراق دووه‌می شه‌تره‌نج بوین، خۆئه‌مه‌ش یارییه‌كی تاكه.
* په‌یوه‌ندی له نێوان یانه‌كاندا چۆنه، ئاخۆ هیچ گرفتێك هه‌یه؟
_ ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی باشی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ هه‌موو یانه‌كانی كوردستان و عێراقیشدا هه‌یه، چونكه وه‌رزش بریتیه له‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌ی كه یانه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه نه‌بێت، ئه‌وا وه‌رزش تاموچێژو سودی نابێت.
*ئه‌ڵێن، كه‌سانی پسپۆڕ له تیپه‌كاندا نییه، ئێوه چی ده‌ڵێن؟
_ ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شه‌كانن هه‌موو له‌تایبه‌تمه‌ندی به‌شه‌كه‌ی خۆیه‌تی و دواتر بوه‌ته سه‌رپه‌رشتیار، راسته هه‌ندێك حاڵه‌تیش هه‌یه وه‌ك تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌مان، له‌كاتێكدا ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌دوای كۆچكردنی كاك هیوا دروستبو وایكرد نه‌توانین كه‌سێكی تایبه‌تمه‌ند دابنێن، به‌لاَم بۆ داهاتوو به‌رنامه‌مان هه‌یه، ئه‌مه‌و گشت به‌شه‌كانی تر به‌تایبه‌تمه‌ندی خۆیانه‌وه بونه‌ته سه‌رپه‌رشتیار.
* ئایا یاریزانی ده‌ره‌كیتان بۆ ریزی یانه‌كه هێناوه؟
_ نه‌خێر، له‌هیچ یارییه‌كدا ئه‌مساڵ هیچ یاریزانێكی ده‌ره‌كیمان نه‌هێناو، ئه‌مساڵ عێراق بۆ هێنانی یاریزانی ده‌ره‌كی له‌ئاستی باله‌دا، ره‌زامه‌ندی نیشاننه‌دا ، هه‌روه‌ها بۆ تێنس و تۆپی پێش هیچ یاریزانێكی بیانی بونی نییه‌و ته‌نها یاریزانه كورده‌كانن كه یارییده‌كه‌ن.