پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمه ئاڵتونێكه‌ی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی جامی ئاڵتونی له خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق به‌رز بكاته‌وه دوایی ئه‌وه‌ی له یانه‌ی نه‌فت میسان یان برده‌وه .
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 8 ی ته‌مووزی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی تاجی له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و له دوا یاری خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق هه‌ردوو تیمی بێچوه شێرانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و نه‌فت میسان به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا و دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز دواجار پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی هه‌ردوو یاریزان به‌هێز جه‌میل و ڕائید مه‌جید ه وه تۆمار كران و به‌و ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتنه‌ش كوڕانی ئاڵتونی پێشمه‌رگه توانیان جامی ئاڵتونی یانه‌كانی عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه كه یه‌كه‌م وه‌رزه ئه‌م خوله ئه‌نجام ده‌درێت .