پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو یاریگه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ، تیمی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی نه‌فت ی شاری به‌غداد كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 4 ی ته‌مووزی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و له یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ( ئاڵتون ) ی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی نه‌فت كرد .
له‌و یارییه‌دا كه به ئاماده بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانه بێچوه شێره پێشمه‌رگه‌كانی جیلی دوا ڕۆژی یانه‌كه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 4 - 1 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و گه‌یشتنه یاری كۆتایی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق .
له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه بالاَ ده‌ستی خۆیان پیشان دا دوایی ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 32 ڕائد مه‌جید گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كردوو هه‌روه‌ك له پاش ئه‌و گۆڵه و له دوای 2 خوله‌ك به‌هێز جه‌میل گۆڵی دووه‌می بۆ تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كلا كرده‌وه .
هه‌رچی یانه‌ی میوان بوو بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجام هه‌وڵه‌كانیان چڕ كرده‌وه و تا له خوله‌كی 37 گۆڵی یه‌كه‌میان تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و دوا به دوای ئه‌و گۆڵه و له خوله‌كی 39 دووباره یاریزان ، به‌هێز جه‌میل به ئاراسته‌كردنی تۆپێكی هونه‌ری سه‌رنج ڕاكێش توانی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێهه‌می تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار بكات و ئه‌نجامی نیوه‌ی یه‌كه‌م به 3-1 گۆڵ به پێشكه‌وتنی پێشمه‌رگه‌كان به كۆتاهات .
له نیوه‌ی دووه‌مدا و دوای گۆڕانكارییه‌كان له نێو یاریگه‌دا محه‌مه‌د كاوه‌ی یاریزانی پێشمه‌رگه گۆڵی چواره‌م و دوا گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆمار كردوو ئه‌نجامی كۆتایی به 4-1 گۆڵی له سودی پێشمه‌رگه‌كان به كۆتاهات و به‌و ئه‌نجامه‌ش كوڕانی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه دوا یاری خوله‌كه كه بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی خۆیاندا به‌شداری ده‌كه‌ن و ئه‌و ئاسته‌یان پیشان داوه و له كۆی 10 یاری 9 سه‌ركه‌وتن یان تۆمار كردووه .
جێگه‌ی باسه بڕیاره یاری كۆتایی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه بچێت و تێدا و كوڕانی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر براوه‌ی تیمی بێچوه شێرانی یانه‌كانی حدود و نه‌فتی میسان یاری ده‌كه‌ن كه بڕیاره یاری نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه له ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 5 ی ته‌مووزی 2024 و له سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی تاجی به‌ڕێوه بچێت .