پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی موایتایی عێراق پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراقی بۆ ئاسته‌كانی ( لاوان ، تازه‌پێگه‌یشتوان و بێچوه شێران ) ی ده‌ست پێكرد .
له نێو هۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شاری به‌غدادی پایته‌خت ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی موایتایی ( لاوان ، تازه‌پێگه‌یشتوان و بێچوه شێران ) ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و تیمی موایتایی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندان ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌همه‌ن محه‌مه‌د یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان ئاستێكی به‌رزی له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان هه‌یه و توانیومانه چه‌ندین ئه‌نجام ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین ، ناوبراو ووتیشی ( پێشه‌وا شیراز ، ئه‌یمه‌ن قادر ، عه‌بدول هادی هێمن ، بڵند هه‌ڵۆ ، بالاَ فاخیر ، ئه‌له‌ند ڕه‌ووف ، ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ، محه‌مه‌د خالید و ئیسماعیل واحید ) به‌رده‌وامن له ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان .
جێگه‌ی باسه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی موایتایی عێراق بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان تا به‌رواری 5 ی ته‌مووزی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت و باشترینه‌كانی ده‌بنه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .